Accessibility links

بایدن فەرمانێکی سەرۆکایەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێبازەکانی کۆچبەری ترامپ واژۆ دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی سێشەممە بڕیارێکی سەرۆکایەتی واژۆ کرد بۆ دەستپێکردنی هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی سنووردارکردنی کۆچبەری سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ، کە بریتییە لە هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەی ئەو خێزانانەی کە لە سنووری ئەمەریکا و مەکسیک جیاکرابوونەوە.

لە دەمی واژۆکردنی بڕیارەکە بایدن گوتی " من هیچ یاسایەکی نوێ دەرناکەم، من ڕێبازە خراپەکان لادەبەم."

لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەرۆکایەتیدا دوو هەفتە لەمەوبەر بایدن کاری کرد بۆ ڕاگرتنی دروستکردنی دیوارە 16 ملیار دۆلارییەکەی ترامپ بە درێژایی سنوور و پڕۆژە یاسایەکی ڕەوانەی کۆنگرێس کرد، کە یاسادانەران ماوەیەکی زۆرە لەسەری ڕاوەستاون لە کاتێکدا لیبرالەکان هەوڵ دەدەن ڕێگای بوون بە هاووڵاتی ئەمەریکا ئاسان بکەن و پارێزگارانیش دەیانەوێت ڕێگە کۆچکردنی نایاسایی نەهێڵن.

سەرنجی دەستبەجێی بایدن لەسەر سنووری 3،100 کیلۆمەتری باشوورەلەگەڵ مەکسیک، کە ترامپ هەوڵیدا ڕێگری لە هەزاران کۆچبەر لە مەکسیک ، هۆندوراس ، ئەلسالڤادۆر و گواتمالاوە بکات لەوەی بێنە ناو ئەمەریکاوە.

ترامپ بووە هۆی بونیاتنانەوە و فراوانکردنی دیوارێکی سنووریی و سەپاندنی سیاسەتی قورسی گرتن و گێڕانەوە بۆ ئەو کەسانەی کە لەو سنوورەوە دەهاتنە نێو ئەمەریکا.

یەکێک لەو فەرمانانەی بایدن واژۆی دەکات،دامەزراندنی هێزێکی ئەرک دەبێت کە بۆ یەککردنەوەی زیاتر لە 600 منداڵی کۆچبەر لەگەڵ دایک و باوکیان تەرخان دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی لە ساڵی 2017 و 2018 لە سنوورەکە جیایان کردنەوە. کاربەدەستان دەڵێن چاوەڕوان دەکرێت خانمی یەکەم جیل بایدن ڕۆڵێکی کارا لەو هەوڵەدا بگێڕێت .

لە مەڕاسیمی واژۆکردنی بڕیارەکەدا سەرۆک بایدن گوتی هیوادارە بتوانێت "پەڵەی جیاکردنەویە خێزانەکان" ڕەش بکاتەوە. لە مەڕاسیمەکەی ڕۆژی سێشەممەدا بایدن پرسیارەکانی ڕۆژنامەوانانی وەرنەگرت.

کاربەدەستێکی باڵا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند " ستراتیژی سەرۆک بایدن لەسەربنەمای ئەو بەڵێنە بنەڕەتییانە دامەزراوە کە وڵاتەکەمان سەلامت تر و بەهێزتر و بە سیستەمێکی پارێزراو و ڕێک و پێکی کۆچکردن کە پێشوازی لە کۆچبەران دەکات، خێزانەکان پێکەوە دەهێڵێتەوە و ڕێگە دەدات ئەو کەسانەی تازە دێنە وڵاتەکەمان و ئەوانەی بۆ چەندین نەوەیە لێرن پێکەوە بەشداری زیاتریان لەم وڵاتەدا هەبێت."

ئەوگوتیشی " ترامپ ئەوەندە سەرنجی خستە سەر دیوارەکە کە هیچ شتێکی نەکرد بۆ ئەوەی ئەو هۆکارە ڕیشەییە دەستنیشان بکاتبۆچی خەڵک دێن بۆ سنووری باشوورمان. ستراتیژییەکی سنووردار و بێسود و ساویلکەبوو و شکستی هێنا".

بە پێچەوانەوە، پشتیوانانی دەستپێشخەری سنووری بەڕێوەبەرایەتی پێشوو دەڵێن فەرمانەکانی بایدن دەبێتە هۆی ئاژاوەو و کاری نایاسایی.

پلانەکانی بایدن بریتیشە لە دەستپێشخەری هاوکاری کردن بۆ وڵاتانی ئەمەریکای ناوەڕاست تا بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوەو ئەو پرۆگرامانە کارابکەنەوە بۆ ئەو مناڵانەی لەمەترسیدان لە ئەمەریکا بژین.

سەرۆک هەروەها داواشی لە ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا کردووە پێداچوونەوە بەسەر ئەو ڕێبازەی ترامپدا بکات کە داوا دەکات ئەو کۆچبەرانەی مەکسیکیش نین لە مەکسیک بمێننەوە تا ڕۆژی وتووێژیان لەگەڵ دادگای کۆچبەری لە ئەمەریکا، بەڵام دەستبەجێ بەرنامەکە هەڵناوەشێنێتەوە.


XS
SM
MD
LG