وەزیری وزەی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە گوتی ئێران نزیکەی شەش مانگی دیکەی دەوێت بۆ بەرهەمهێنانی ماددەی تەواو بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی و ئەمەش دوو هێندەی ئەو کاتەیە کە ئەندامێکی باڵای بەڕێوبەرایەتی بایدن پێشتر ئاماژەی پێکردبوو.
ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی بەڕێوبەرایەتی بایدن دووبارە بچێتەوە ناو رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی ئێران و ماوەیەکی زۆرە دژی ئەو رێککەوتنەیە. واشنتۆن مشتومڕی ئەوە دەکات کە کشانەوەی بەڕێوبەرایەتی پێشووی ترامپ لە ڕێککەوتنەکە وایکردووە ئێران هانبدات بۆ لەبەرچاو نەگرتنی سنوورەکان و چالاکییە ناوەکییەکانی.
ئەنتۆنی بلینکن، مانگی ڕابردوو ڕۆژێک پێش ئەوەی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەستبەکاربێت، گوتی ئەو ماوەیەی کە ئێران پێویستی بووە بۆ ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی بۆمب کە ماوەکەی ساڵێک بووە، سێ بۆ چوار مانگیش زیاتر لەوەی تێپەڕاندوە.
بەڵام وەزیری وزەی ئیسرائیل یوڤال شتاینیتز لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆییدا ڕایگەیاند بەڕێوبەرایەتی ترامپ "بە شێوەیەکی ڕژد زیانی بە پرۆژەی ئەتۆمی ئێران و تەواوی دامودەزگا و هێزی ئێران گەیاند".
ئەو بە ڕادیۆی کانی ڕاگەیاند " لە ڕووی پیتاندنەوە ئێرانییەکانگەر هەموو شتێک بکەن شەش مانگیان پێویستە و دەربارەی چەکی ناوکیش مەوداکە لە دەوروبەری یەک دوو ساڵدایە."
ئێران کە نکۆڵی لەوە دەکات هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی دەدات، لەم دواییانەدا پێشێلکارییەکانی لە بەرامبەر ڕێککەوتنەکەدا خێراتر کردووە. وڵاتی ئێران لە ساڵی 2019دا لە وەڵامی کشانەوەی ئەمەریکا و دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان لە دژی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیکردوە بە پێشێلکارییەکان لە بەرامبەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.
دوا مەزەندەکانی سێ مانگی کۆتایی ڕێکخراوی چاودێری ناوکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە مانگی نۆڤەمبەردا ئەوە نیشان دەدات کە عەمباری یۆرانیومی پیتاندراوی ئێران گەیشتوەتە 2.4تۆن، ئەمەش 10 ئەوەندەی ئەو بڕەیە کە لە ژێر ڕێککەوتنەدا ڕێگە پێدراوە، بەڵام هێشتاش نزیکەی هەشت تۆنی کەمترە لەوەی پێشتر هەیانبووە .
لەو کاتەوە ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم گەیاندوە بۆ ئاستی لە سەدا کە پێش ڕێککەوتنەکە هەیبوە.