Accessibility links

هاوکاتی هەوڵە زۆرەکان بۆ هەڵمەتی کوتانی دژ بە کۆرۆنا، ڤایرۆسەکە هەتا دێت زیاتر بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە


لە کاتێکدا وڵاتان هەوڵی دەستڕاگەیشتن بە ڤاکسینی کۆرۆنا و مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتەکانی دابەشکردنی ڤاکسینەکە دەدەن، حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە جیهاندا دەگاتە زیاتر لە 100 ملیۆن کەس و لەوانەشدا زیاتر لە 2 ملیۆن و 100 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە 11 مانگی پێچوو تا ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە بگاتە 50 ملیۆن کەس بەڵام لە ماوەی سێ مانگی ڕابوردوودا 50 ملیۆنی تر زیادی کرد و گەیشتە 100 ملیۆن.

لە پێنج وڵاتی جیهاندا ژمارەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە لە 100 هەزار کەس تێپەڕ بووە، یەکێک لەو وڵاتانەش بەریتانیایە، کە ڕۆژی سێشەممە ئەو ئاستەی تێپەڕاند.

کاربەدەستانی تەندروستی گشتی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، داوا لە خەڵکی دەکەن هەنگاوەکانیان بۆ خۆپارێخی زیاتر بکەن لەوانەشدا پێچانی دەمامک، دوورکەوتنەوە لە یەکتر و خۆبە دوورتگرتن لە دروستکردنی قەرەباڵغی.

چەندین لە وڵاتانی جیهانیش قەدەغەکردنی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە تا بتوانن ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکەن.

پێرو شەوی سێشەممە قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە پایتەختی وڵاتەکەو 9 هەرێمی تردا ڕاگەیاند لە کاتێکدا هەتادێت ژمارەی حاڵەتەکان و مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زیاتر دەبێت.

سەرۆک فرانسیسکۆ ساگاستی ڕایگەیاند هەمو دووکان و بازاڕەکانی کە هینی پێداویستییە گرنگەکان نین دادەخرێن، گەشتکردنی هەرێمی ڕادەگیرێتوڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیش لە بەرازیل و ئەورەوپاوە هەتا بەلانیکەم 14 ی مانگی 2 ڕادەگیرێن.

ساگاستی گوتیشی یەکەم بەشی ڤاکسینی سینۆفارمی دژ بە کۆرۆنا " لە چەند ڕۆژی داهاتوو" دەگاتە وڵاتەکە و هەڵمەتی کوتانیش لە مانگی دووەوە دەستپێدەکات.

کۆریای باشووریش هەوڵ دەدات حاڵەتە نوێیەکان کۆنترۆڵ بکات.

کاربەدەستێکی تەندروستی ڕایگەیاند 297 حاڵەتی کە بەدواداچوونی بۆ کراوەو لە شەش کڵێسا و خوێندنگاوە بڵاوبۆتەوە کەلەلایەن ڕێکخراوێکی کرستیانەوە بەڕێوە دەبرێت. لە ئێستادا داواکراوە هەمو کەسەکانی 32 لە 40 بنکەکەی ئەو ڕێکخراوە کە وڵاتەکەدا پشکنینیان بۆ بکرێت.

لە ئوسترالیا، کاربەدەستانی تەندروستی ڕایدەگەیەنن بۆ دەهەم ڕۆژی لەسەر یەک هیچ حاڵەتێکی ناوخۆیی کۆڤید-19 ڕانەگەیەندراوە.

لە وەڵامدا بڕیارە کاربەدەستەکان ڕێوشوێنەکان بۆ پێچانی دەمامک، کۆبونەوەی خێزانی ،ئاهەنگی هاوسەرگیری کردن و کۆبونەوەی خەڵکی لە پەرستگاکاندا کەمتر بکەنەوە.

لە کاتێکدا ژمارەیەک کۆمپانیای جیهان لە پێشبڕکێدان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19، نزیکەی 56 وڵاتی جیهان دەستیکردووە بە کوتانی هاووڵاتیانی دژ بە ڤایرۆسەکە.

بەڵام لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتە گەورەکان داواکارییەکی زۆریان لەسەر ڤاکسینەکە هەیە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە دژی بە " نیشتمانیکردنی ڤاکسین" دەدات و دەڵێت نابێت وڵاتە بچوکەکانیش بێبەش بکرێن.

سەرۆکی ئافریکای باشوور ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند نابێت وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەستبگرن بەسەر عەمباری ڤاکسینی کۆڤید-19، جیهان پێویستە پێکەوە ڕووبەڕووی ئەم پەتایە ببێتەوە.

سەرۆک ڕامافۆسا لە کۆبونەوەی ئابوری جیهانیدا ڕایگەیاند ئەوانەی کە ڤاکسین عەمبار دەکەن پێویستە دابەشی بکەن " بۆ ئەوەی وڵاتانی تریش بتوانن دەستیان بکەوێت."

XS
SM
MD
LG