Accessibility links

جەواد زەریف: ئێران ئامادەیە لە پرسی نەوت و مسۆگەرکردنی ئاسایشی کەنداو لەگەڵ ئەمەریکادا کار بکات بەڵام نەک لەسەر پرسی ئیسرائیل


وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا کە ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە گوتی ڕەنگە ئێران لەسەر نەوت و ئاسایشی کەنداو هاوکاری ئەمەریکا بکات ، بەڵام نەک لەسەر پرسی ئیسرائیل.

پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەژێر بەڕێوەبەرایەتی پێشووی دانۆڵد ترامپ ئاڵۆزتر بوو کاتێک لە ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران و زلهێزانی جیهان کشایەوە و ئەو سزایانەی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا کە ئابووری وڵاتەکەی پەکخستووە.

ماوەیەکی کورت پاش ئەوەی جۆو بایدن لە ڕۆژی چوارشەممە سوێندی یاسایی خوارد، ئێران داوای ئەنجامدانی کاری کرد" نەک تەنیا قسە ". بایدن گوتی واشنتن دووبارە دەچێتەوە ناو ڕێککەوتنە ناوکییەکە ئەگەر ئێران بە توندی پابەند بێتەوە بە بەندەکانی.

محەمەد جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتمەدی ڕیفۆرمیست ڕایگەیاند "بە بۆچوونی من دەبێت ئێمە پەیوەندییەکانی خۆمان لەگەڵ ئەمەریکا دیاری بکەین. بۆئەوەی بە ئەمەریکا بڵێین ئێمە لەسەر پرسی ئیسرائیل هاوکاریتان ناکەین و لەگەڵتان ناکۆک دەبین. " ئەو گوتیشی پێویستە پێی بڵێین "ئێران ڕێگەت پێنادات دەست لە کاروباری ناوخۆ وەربدەیت، بەڵام ئێمە هیچ کێشەیەکیشمان نییە لەسەر پرسی نەوت لەگەڵتدا کار بکەین، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە لە مسۆگەرکردنی ئاسایشی کەنداوی فارس، هەرچەندە ئێمە لەو بڕوایەشداین بوونی هێزی بیانی لە کەنداوی فارسدا دەبێتە هۆی نائارامی و پێویستە لەوێ نەبن".

XS
SM
MD
LG