Accessibility links

لە هەڵەبجە تۆمارکردنی نوێی کۆرۆنا نییە بەڵام ئاگاهیش دەدرێت


هەڵەبجە-فۆتۆی فەرحان هەورامانی

دوای داخستنی قاوشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ سه‌نته‌ری كۆرۆنا بوو، قاوشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فاش به‌هۆی نه‌بوونی نه‌خۆشه‌وه‌ داخران.

تیمه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێن له‌ ساڵی نوێدا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و پابه‌ندی ڕێنوماییه‌كان بن و هێشتا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێ‌ مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان

دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی 5 ساڵی 2020 نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌ گواستراوه‌ته‌كان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌ و 154 هاوڵاتی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌ ساڵی نوێوه‌ هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تۆمار نه‌كراوه‌، قاوشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا به‌هۆی نه‌مانی نه‌خۆشه‌وه‌ دارخران .

جیهاد عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ 560 نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ هێڵرانەوە و له‌ سەرجەم نەخۆشەکانیش 154 نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ ئێستادا هیچ نه‌خۆشێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه.‌

له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2020 نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاویش كه‌ دووهه‌م سه‌نته‌ری كۆرۆنا بووه‌، به‌هۆی نه‌بوونی نه‌خۆشه‌وه‌ داخراوه‌ ، له‌ ئێستاشدا به‌ بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قاوشه‌كانی نه‌خوشخانه‌ی وه‌فاش داخراون به‌ڵام وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری كارگێری نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌ڵێت وه‌رگرتنی سامپڵ له‌ نه‌خۆش و گومانلێكراوان به‌رده‌وامە.

به‌ڕێوبه‌ری كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا ده‌ڵێت له‌ وڵاتانی دراوسێ‌ هێشتا ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌ و لە وڵاتانی دنیاشدا، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ لوتكه‌دایه‌، پێویسته‌ هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنوماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن و ستافی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فاش به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ی ڕوو له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 7 هه‌زار و 229 پشكنین ئه‌نجام دراون و 3 هه‌زار و 99 هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، له‌ ئێستاشدا هه‌ردوو نه‌خوشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ر كرنی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا داخراون ،ته‌نها یه‌ك نه‌خوش ماوه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر چاره‌سه‌ریدایە له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00

XS
SM
MD
LG