Accessibility links

گومانباری سەرەکی هێرشە تیرۆستییەکەی مۆمبای هیندستان، لە دادگایەکی پاکستاندا سزا دەدرێت


دادگایەکی دژە تیرۆر لە پاکستان سزای پێنج ساڵ زیندانی سەپاندووە بەسەر گومانبارێکی ڕادیکاڵی ئیسلامی لە دۆسێیەکی پشتیوانی دارایی تیرۆرستدا.

دادگایەکی تایبەتی لە شاری لاهوری ڕۆژهەڵاتی پاکستان زاکر ڕەحمان لەخڤی، کە تۆمەتبارە بە پلاندانان بۆهێرشەکەی ساڵی 2008 ی هیندستان، تاوانبار کرد بەوەی بنکەیەکی تەندروستی بۆ پشتیوانی کردنی دارایی تیرۆرسم بەڕێوە دەبات.

دژە تیرۆری ویلایەتی پەنجابی پاکستان، کە لاهور پایتەختەکەیەتی، وردەکارییەکانی ئەو بڕیارەی لە ڕۆژی هەینی ڕاگەیاند. دەڵێت لەخڤی کە دوو هەفتە لەمەوبەر دەستگیرکرا، سزای دارایی 622 دۆلاریش دراوە.

کۆمیتەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سزاکان دەڵێت لەخڤی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی لەشکرێ تەیبەیە و تاوانبار کراوە بەوەی دەستی هەبووە لە چالاکییە توندڕەوییەکانی ئەو گروپە لە چەندین ناوچەو وڵات لە ناویاندا چیچنیا، بۆسنیا، عێراق و ئەفغانستان.

دەسەڵاتدارانی هیندستان دەڵێن تەنها چەکدارای زیندوماوی هێرشەکانی ساڵی 2008 ی مۆمبای، کە 166 کەسی تێدا کوژران و ئەمەریکاییشی تێدابوو، لە کاتی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەر لەوەی لەسێدارە بدرێت گوتبووی پەیوەندییان بە لەخڤی‌یەوە هەبووە.

لەمێژە هیندستان داوای لە پاکستان کردووە لەخڤی دادگایی بکرێت، بەڵام ئیسلامئاباد دەڵێت دهلی بەڵگەی تۆکمەی نەخستۆتە ڕوو بۆ دادگایی کردنی ئەو ڕێبەری لەشکرێ تەیبە. ئەو سەرەتا لە ساڵی 2008 دەستگیر کرا بەڵام بە کەفالەت ئازاد کرا.

XS
SM
MD
LG