Accessibility links

بەهۆی باری تەندروستی پاپا فرانسس، بۆنە ئاینییەکانی ساڵی نوێ بەڕێوەنابات


ڕۆژی پێنجشەممە ڤاتیکان ڕایگەیان پاپا فرانسس نوێژو نزاکانی ڕۆژی ساڵی نوێ بەڕێوەببات بەهۆی کێشەی هەستەدەمارەکانی کە ئازار لە قاچی ڕاستیدا دروست دەکات.

ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی چەندین ساڵدا پاپا فرانسس کە لەم مانگەدا بووە بە 84 ساڵ بەهۆی گرفتی تەندروستییەوە نەتوانێت نوێژو نزاکان بەڕێوە ببات.

بۆنەی کۆتایی ساڵ کە دەبوو دووا نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە پاپا بەڕێوەببات، لەلایەن کاردیناڵ جیۆڤانی باتیستا بەڕێوە دەچێت و نزای ڕۆژی هەینیش لەلایەن کاردیناڵ پیترۆ پارۆلینی وەزیری دەرەوەی ڤاتیکانەوە بەڕێوە دەبرێت.




XS
SM
MD
LG