Accessibility links

دکتۆر هێرش سەلیم: هاوڵاتیان دەبێت بەئاگابن، هێرشی ڤایرۆسەکە زۆر جار خاودەبێتەوە بەلام دوای ئەوە دەست پێدەکاتەوە


د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنومایی نوێی دەرکردوە و هاتوچۆی بۆ چەند وڵاتێک قەدەغەکرد، لەوانە بەریتانیا، هۆڵەندا، هەروەها ئێران. ڕۆژی 26ی ئەم مانگی دوازدەیەش لوبنان خرایە سەر لیستی ئەو وڵاتانە.

لە ئێستادا یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە، ئەم بڕیارانە تاچەندێک ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایەلەناو هەرێمی کوردستانی عێراقدا؟

دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەربەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت " بەگشتی لەهەرێمی کوردستان و لە سلێمانی بەتایبەتی بەشێوەیەکی بەرچاو تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا کەمی کردوە، بەڕێژەی 60% لە مانگی پێشوو کەمترە و ئاماری گیان لەدەستدانیش دابەزیوە."

دکتۆر هێرش دەڵێت "هەرێمی کوردستان بە 3 قۆناغدا تێپەڕیوە، قۆناغی یەکەم ئەوەبوو هاوڵاتیان بەرەوپیری ڕێکاری خۆپارێزیەوە هاتن، توانییان بەرگریکارێکی سەر سەختبن بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و ئەمەش وەهایکرد شەپۆلەکە زۆر بەهێز نەبیت و خەڵکێکی کەم تووشببن کە لە ژمارەی پەنجەکانی دەست تێنەدەپەڕی، بەڵام دوای ئەوە شەپۆلێکی بەهێز لەمانگی 5ـەوە سەری هەڵدایەوە، بەشێکی زۆری بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان گەڕایەوە، تامانگی پێشوو بەشێوەیەکی سەخت و فراوان بڵاوبوویەوە".

زانایری زیاتر لە دەەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:54 0:00


XS
SM
MD
LG