Accessibility links

شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا لە تایلاند


بە هەزاران کەس لە یەکێک لە ناوچەکانی نزیک بانکۆک، پایتەختی تایلاند لە ڕیزدا وەستاون بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوکاتی هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نوێی پەتای کۆرۆنا.

لە شاری ماهاتشی لە ناوچەی سامون ساخون، ئەوانەی لە ڕێزدا بوون، زیاتر کرێکار و کارمەندانی بیانی و هەروەهاش کارمەندانی بواری تەندروستی بوون.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە شوێنێکی نزیک ماهاتشی، پۆلیس تەلی دڕکاوی بەکارهێناوە بۆ ڕێگەگرتن لە خەڵک لەوەی بچنە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی تایبەتە بە خواردەمەنی دەریایی و بە یەکێکیش لە گەورەترین بازارەکانی وڵاتەکە دادەنرێت.

پشکنینە تەندروستییەکان دەڵێن بازاڕی کلانگ کوونگ شوێنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە و بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان لە تایلاند دەڵێت لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 141 توشبوون هەبووە تەنها لەو ناوچەیەدا و هەر هەمووشیان پەیوەندییان بەو بازاڕەوە هەیە.

ڕۆژی شەممە تایلاند ڕایگەیاند 548 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش واقوڕمانێکی لەناو وڵاتەکەدا دروستکرد، چونکە لەم چەند مانگەی ڕابردوودا تەنها ژمارەیەکی کەمی خەڵک تووشی ئەم نەخۆشییە دەبوون بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ خۆپاراستن گیراونەتە بەر.

کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن، زۆربەی ئەوانەی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، کرێکارە ئاوارەکانی میانمارن کە لە نزیک بازاڕی کلانگ کوونگ دەژین و ئەو شوێنانەش ڕێژەیەکی چڕی دانیشتوانیان هەیە و ئەمەش مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتاکەی کردووە بە دوو هێندە.

XS
SM
MD
LG