Accessibility links

هێرشێک بە موشەک دەکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان


کاربەدەستانی ناتۆ و بەرپرسانی هەرێمیی لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنن رۆژی شەممە پێنج موشەک گیرایە بنکەی سەرەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

واحیدە شاهکار گوتەبێژی پارێزگاری پەروارن لە باکوری وڵاتەکە دەڵێت موشەکەکان بەر بنکەی ئاسمانی باگرام کەوتن.

شاهکار دەشڵێت 12 موشەک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دانرابوون 5 لەوانە هەڵدران لەکاتێکدا پۆلیس توانی حەوتەکەی تر پوچەڵ بکاتەوە.

هیچ زانیارییەکی تری لەسەر شیانی زیانکەوتنەوە لەو بنکەیەی ئەمەریکای ڕانەگەیاند. ئەو گوتیشی هیچ زیانێک بەر هیچ کەسێکی سڤیل لە ناوچکە نەکەوتووە.

کاربەدەستێکی ناتۆش هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەوە بەوە دەکەن هیچ زیانێک بەر بنکە ئاسمانییەکە نەکەوتوو.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ. لە مانگی 4 ی ڕابوردوودا ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشێکی هاوشێوەی گرتە ئەستۆ. ئەو هێرشەش هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا داعش بەرپرسیارێتی چەند هێرشێکی گرتۆتە ئەستۆ لە کابولی پایتەخت، لە ناویاندا بۆسەر بنکەکانی بنکەکانی پەروەردە کە 50 کەسی تێدا کوژران زۆربەیان خوێندکار.

XS
SM
MD
LG