Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەفغانستان 15 کەسی سڤیل دەکوژرێن زۆربەیان منداڵن


کاربەدەستان لە ئەفغانستان دەڵێن بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک ڕۆژی هەینی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای غەزنی بەلانیکەم 15 کەسی سڤیل کورژراون زۆربەیان منداڵن.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان تاریق ئاریان ڕایگەیاند تەقینەوەکە بە سێچەرخەیەکەوە بەسترابوو، کە لە نزیک مەڕاسیمێکی خوێندنەوەی قورئان لە ناوچەی جیلان ڕوویدا.

ئەو تەقینەوە گەورەیە بەلانیکەم 20 کەسیشی بریندار کرد. ئەو گوتیشی زۆربەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ڕۆژی هەینی منداڵی تەمەن 18 ساڵان بەخوارەوە بوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەزانراوە کێ تەقینەوەکەی ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG