Accessibility links

هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەمریکا


حکومەتی ئەمریکا فرمانێکی بەپەلەی بەڕێوبەرایەتی دەرکردووە بۆ دەزگا فێدراڵییەکانی وڵاتەکە بەهۆی مەترسی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە.

ژمارەیەک لە میدیاکان ڕاپۆرتیان داوە لەسەر ئەوەی بەلانیکەم 2 وەزارەت کەوتوونەتە بەر ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە و یەکێکیان وەزارەتی خەزێنەیە.

وەک لە ڕاپۆرتی میدیاکاندا باسکراوە، هاککەرانی کۆمپیوتەر کە ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە دەکەن پەیوەندییان بە ڕوسیاوە هەیە.

دەزگای ئاسایشی کۆمپیوتەر و ژێرخانی ئاسایشی، کە بە (سی ئای ئێس ئەی) ناسراوە لە ڕاگەیەندراوێکی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەیدا فرمانی داوە بە دەزگا فێدراڵییەکان تا دەستبەجێ بەکارهێنانی کەرەستەکانی سۆلار ویندس ئۆریۆن ئای تی ڕابگرن، ئەم فرمانەش دوابەدوای ئەو ڕاپۆرتانەن کە دەڵێن هاککەرەکان نۆژەنکردنەوەکەی ئەم دواییەی سۆلار ویندسیان بەکارهێناوە تا دەستیان ڕابگات بە پەیوەندییە ناوخۆییەکاندا.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "کەرەستەکانی ئۆریۆن مەترسیی بۆ ئاسایش و پارێزراوی تۆڕە فێدراڵییەکان دروست دەکات."

زوویەکی ڕۆژی یەکشەممە حکومەتی ئەمریکا دانی بەوەدا نابوو کە تۆڕەکانی کۆمپیوتەر کەوتوونەتە بەر هێرشی ئەلیکترۆنی.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی کۆمپیوتەر و ژێرخانی ئاسایشی دەڵێت "بە وردی کار لەگەڵ دەزگا هاوبەشەکانی ترماندا دەکەین لە پەیوەندی بەم جموجۆڵە نوێیانەی لەسەر تۆڕەکانی حکومەت هەن."

XS
SM
MD
LG