گۆڤاری تایم سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆو بایدن و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو کامڵا هێرسی وەکو کەسایەتی ساڵی 2020 دەستنیشان کردووە.
سەرنوسەری گۆڤارەکە ئێدوارد فێلسنتال ڕایگەیاند بایدن و هێرس ئەو ڕێزەیان پێدرا بۆ " گۆڕینی چیرۆکی ئەمەریکاییەکان، بۆ نیشاندانی ئەوەی هێزی لێکتێگەیشتن گەورەترە لە توڕەیی و دابەشبوون، بۆ نیشاندانی تێڕوانینی هاتنەوە سەرخۆ لە دەمی جیهانێکی دڵشکاودا."
فێلسنتال ئاماژەی بەوەش کردووە " لەوەتای سەردەمی سەرۆک فرانکلن ڕۆسڤێڵتەوە هەمو سەرۆکێکی هەڵبژێردارو لە ماوەی تێرمەکەیدا جارێک بووە بە کەسایەتی ساڵ، زیاتر لە 10 لەوانەش لە ساڵی هەڵبژاردنیاندا بووە. بەڵام ئەمە یەکەم جارە جێگری سەرۆکیشمان تێکردووە."
کاندیدەکانی تری کەسایەتی ساڵی گۆڤاری تایم بریتی بوون لە سەرۆک دانۆڵد ترامپ، کارمەندانی تەندروستی و دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی لەگەڵ بزوتنەوەی دادپەروەری ڕەگەزی.
کەسایەتی ساڵی 2016 ی گۆڤاری تیام سەرۆک ترامپ بوو، لەو ساڵەی کە سەرۆکایەتی بردەوە و لەسەری نوسرابوو ترامپ " گۆڕانکاری لە ڕێبەرایەتی هەردوو پارتی سەرەکی سیاسیدا هێنایە ئاراوە و بە شێوەیەکی کاریگەرانە ئاقاری سیاسی فەرمانی نێونەتەوەیی گۆڕی."
هەر لە ڕۆژی پێنجشەممە تایم گروپی کوڕانی کۆریی BTS ی بە گروپی هونەری ساڵ و یاریزانی یانەی لۆل ئەنجڵس لەیکەرس لیبراون جەیمسی وەکو وەرزشوانی ساڵ لەقەڵەم دا.