سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆرس جۆنسن ئەو زانایانەی کە ڤاکسینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە ، بە هێزەکانی ئەسپ سوارانی وێناکردن کە لە کاتی گونجا و پێویستدا دەگەنە جێ ، بۆریس جۆنسن لە میانەی کۆنفرانسێکی هەواڵی ئەمدوایەدا، بەریتانیەکانی دڵنیاکردەوە .
بەڵام هاوشێوەی هاوتایانی ئەوروپایی ، حکومەتی بۆرس جۆنسن لە هەوڵو تەقەلای داڕشتنی پلانی دابەشکردنی ڤاکسینەکەیە و هەروەها دەبێت وەڵامی پرسیارە سەرەکییەکانی لۆجستی و درمیەکان بداتەوە ، لەوانە ئایا کێ دەبن ئەوانەی کە بە ڤاکسینەکە دەکوترێن و هەروەها چۆن خێرایی بە پرۆگرامی کوتانی بەکۆمەڵ دەدەن کە بتوانێت هەتا دەکرێت بەخێرایی بە ملیۆنەها کەس بکوترێن.
رۆژی سێ شەممەی رابردوو ، بەرپرسانی بەریتانی بەکارهێنانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ی جۆری ( فایزەر) یان پەسەندکرد و دەڵێن خستە بەردەستی ڤاکسینەکە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێدەکات.
مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا لە هەواڵێکی خۆشدا پەسەندکردنی ڤاکسینەکەی راگەیاند. رۆژی چوارشەممە ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، دانی بەوەدانا کە ئاستەنگێکی گەورەی لۆجستی لەگۆڕێدا دەبێت بۆ کوتانی ئەوانەی زۆر پێویستیان بە ڤاکسینەکە هەیە. بۆرس جۆنسن گوتیشی رەنگە ئەو کارە چەند مانگێک بخاێنێت ،هاوکاتی ئەوەی ئێمە ئاهەنگی ئەم دەستکەوتە زانستیە دەگێڕین ، لە هەمانکاتدا گوتیشی نابێت لە رادەبەدەر گەشبینی وامان لێبکات کە بکەوینە داوای نەفامی بەوەی کە گوایە ئاستەنگەکە کۆتایی هاتووە.
زۆربەی وڵاتان دەڵێن سەرەتا سەنگی دەخەنە سەر کۆتانی کارمەندانی پزیشکی و ئەوانەی خزمەتی توشبوان بە ڤایرۆسەکە دەکەن و هەروەها کەسانی بەتەمەن و ئەوانەشی نەخۆشیە درێژخایانەکانیان هەیە.
گومان لە ڤاکسینەکە
پرسیارێکی گرنگی دیکە ئەوەیە کە چۆن قەناعەت بە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکان دەکرێت خۆیان بە ڤاکسینەکە بکوتن بۆ ئەوەی بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبن.
بەگوێرەی راپرسییەک بەر لە پەتاکە لەسەر 140 هەزار کەس لە سەرانسەری پتر لە 140 وڵاتدا ئەنجامدرابوو ، تەنانەت بەر لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوروپاییەکان لە نێو ئەو کەسانەدابوون کە زۆرترین گومانیان هەبوو لەسەر سەلامەتی وکاریگەری ڤاکسینەکان.
حکومەتەکانی ئەوروپایی دەترسن لەوەی کە گومان لە ڤاکسینەکە هەتا بێت روو لە زیادبوون بکات لە ڕێی هاندەرانی سۆشیاڵ میدیاوە ئەوانەی رەخنەی گەورە لە خۆکوتان بە ڤاکسینەکە دەگرن.
گومان لە ڤاکسینەکە لەسەروبەندی ئەو نیگەرانیانەدایە کە سەبارەتن بە سەلامەتی ڤاکسینەکە بەوەی کە هەندێک گومانیان هەیە سەبارەت بە خێرایی بێپێشینە شێوازی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە و قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی و هەروەها هاندەرەکانی لە پشتی ئەو ڤاکسینەکانەوەن. هاوکات بەهۆی ئەوەشی کە مەسەلەی ڤاکسینەکە تێکەڵ بە سیاسەتی حیزبایەتی بووە .
چەواشەکاری بە ئۆنلاین
پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری بە ئۆنڵاین لەلایەن دژبەرانی ڤاکسینەکەوە ئەوەی هەندێ جار لەلایەن دەوڵەتانی نەیارەوە گەورەدەکرێت، زیانبەخشە.
زانایانی دیکە دەڵێن لەسەدا 82 ی دانیشتوانی ناوچەیەک پێویستە بە ڤاکسینەکە بکوترێن بۆ چارەسەری بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە .
ئەنجامدەرانی راپرسیەکان گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە پەیوەندیەک هەیە لە نێوان رەتکردنەوەی ڤاکسینەکە و بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا ، بەتایبەت ئەوانەی سەرچاوەکانی زانیاریەکانیان بە زۆری لە تویتەر و فەیسبووک و ئینستیگرامەوە وەردەگرن ، هەروەها سەرچاوەکانی هاوشێوەش ئەوانیش گومانیان لە ڤاکسینەکان هەیە.
کاربەدەستانی بەریتانی هێندە نیگەرانن لە هەبوونی گومانی هاوڵاتیان لە ڤاکسینەکە ، هەربۆیە فرمانیانداوەتە یەکەیەکی گروپێکی دەستەبژێری لەشکری بۆ زانیاری جەنگی کە زیاتر بەکاردەهێنرێت بۆ رێگریکردن لە هەڵمەتی پروپاگەندەی قاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی بۆ یارمەتیدان لە بەگژداچوونەوەی زانیاریە چەواشەکاریەکانی دژ بە ڤاکسینەکە .
بەڵام هەندێ لە شارەزایانی تەندروستی و دەروون ناسانی سیاسی نیگەرانن لەوەی کە خستنەبەردەستی زانیاری زۆری زانستیی پێویست سەبارەت بە سەلامەتی ڤاکسینەکان رەنگە بەهێندی پێویست نەبن بۆ بڕواپێهێنان بەوانەی گومانیان هەیە بۆ ئەوەی گومانەکانیان کەمبکاتەوە. زانیان و دەروون ناسانی سیاسی دەڵێن پێویستە حوکمەتان سەنگ بخەنە سەر بەدەستهێنانی سەرچاوەکانی متمانەپێکراو ، وەک کارمەندانی پزیشکی و رابەرانی کۆمەڵگەکان بۆ ئەوەی پەیامێکی روون بگەێنن لەسەر گرنگی وەرگرتنی ڤاکسینەکە لەوەی کە پەیامەکان تەنها لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی و وەزیرانەوە وەربگرن. بەمەش دەتوانرێت کۆدەنگییەکی کۆمەڵایەتی بڕواپێکراو بنیات بنێن.
ئاستەنگەکانی لۆجستی
سەرباری ئەو کێشەیەی کە رەتکردنەوەی ڤاکسینەکە خولقاندوێتی، حکومەتەکانی ئەوروپایی دەڵێن ئەوان هەوڵیش دەدەن چارەسەری ئاستەنگەکانی لۆجستی بکەن، بۆ مسۆگەرکردنی بڕی پێویستی ڤاکسینەکان بەر لە کۆتایهاتنی وەرزی هاوین لە نیوەی گۆی باکوری زەوی، بۆ ئەوەی شوێنی ساردی هەڵگرتنی ڤاکسینەکانیان هەبێت کە لەلایەن کۆمپانیاکانی دەرمانسازی فایزەر و مۆدیرنا وە بەرهەمهێنراون ، ئەوانەی دەگەنە جێ دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەوروپایی پەسەندیان دەکەن.
ڤاکسینەکەی لەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی دەرمانسازی ئەمەریکایی فایزەر بەرهەمهێنراوە ، پێویستە لە پلەی 75 ی ژێر سفری سەدی باربکرێت و هەڵبگیرێت .
ئاستەنگەکانی دیکە بریتین لە هەبوونی ژمارەی کارمەندانی پێویست بۆ کوتانی هاوڵاتیان بە ڤاکسینەکە و دانانی سیستمەکانی داتاکان هەتا بتوانێت بەدواداچوون بکات بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکانی کوتان و ئاگادرکردنەوەی هاوڵاتیان کەی ڤاکسینەکە لە خۆیان بدەن و دواتریش کەی دەرزی دۆسی دووەمی ڤاکسینەکە وەرگرن.
کاربەدەستانی حکومەتی لەسەرانسەری ئەوروپا دەڵێن ئەوان هیوادەخوازن کە پەندیان لە رابردوو وەرگرتبێت وەک لە کەمی دابینکردنێکی بێگرفت و کەمی بەرهەمێنانی ئامێرەکانی هەنسەدانی دەستکرد و دەرمان و پۆشاکی خۆپاراستن ، ئەوانەی لەسەرەتای ساڵدا رووبەڕوی بوونەوە . داخوازی گەورەی جیهانی بووە مایەی دواکەتن و کەموکورتی لە گواستنەوەی ئەو پێداویستە تەندروستیانەی ئامژاەپێدراو.
سەرچاوە : دەنگی ئەمەریکا
نوسین: جەیمی دێتمەر