Accessibility links

گۆڤاری پیپڵ کەسایتی ساڵ دیاری دەکات


گۆڤاری پیوپڵ(people) ناوی جۆرج کڵونی و دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی و سێلێنا گۆمێز و ڕیجینا کینگی وەک کەسایەتییەکانی ساڵی 2020 ئاشکرا کرد.

گۆڤارەکە بەیانی چوارشەممە لیستەکەی وەک بەشێک لەو دوو ژمارەی کە لە کۆتایی ساڵدا دەردەچێت لە چوار بەرگدا ئاشکرای کرد. ئاهەنگێک بۆ ئەو چوار کەسە دەگێرن بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنیەکانیانەوە لە جیهاندا لە میانەی کێشەکانی ساڵی 2020دا.

کڵونی، فاوچی،گۆمێز و کینگ بە شێوەیەکی جیا لە بەرگی گۆڤارەکەدا کە ڕۆژی هەینی دەردەچێت نمایش دەکرێن.

دەنگۆی ئەوە هەیە کە کڵونی براوەی خەڵاتی ئۆسکار بێت بۆ فیلمە نوێکەی بە ناوی " The Midnight Sky "، بەڵام ئەم ئەکتەرە زیاتر بە هۆی کارە خیرخوازییەکانیەوە بووەتە جیگای سەرنجی خەڵک و میدیاکان. ئەو 500 هەزار دۆلاری دوای مردنی جۆرج فلۆید بەخشی بۆ هەوڵەکانی یەکسانی و داپەروەری لە ئەمریکا و هەروەها 1 ملیۆن دولاری بەخشیوە بۆ هەوڵەکانی بەرنگاری لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتالیا و لەندەن و لۆس ئەنجلس .

ڤاوچی وەک شارەزاترین کەس لە نەخۆشیە درمییەکان بە بەردەوامی لە میانە بەربڵاوی پەتاکەدا ڕێنمایی جێگیری دابین کردوە بۆ خەڵک. ئەو وەک بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی نەخۆشیە درمی و ئالرژییەکان، یەکێک بووە لە سەرچاوە پێشەنگەکانی زانیاری وڵات سەبارەت بە شەڕی دژ بە کۆڤید - 19 .

گۆمێز ئەلبوومی سەرکەوتووی خۆی بە ناوی "Rare" بڵاو کردەوە و میوانداریی نمایشی چێشتلێنانی "سلینا + شێف"Selena + Chef)) لە ئێچ بی ئۆ ماکس HBO Max. بوو. بەڵام ئەو ئەستێرەی میوزیکی پۆپ هەروەها پەیامی ڕێکلامی خۆی لە ڕێگەی مارکی مکیاجەکەی بە ناوی ' Rare Beauty' بڵاو دەکاتەوە کە ئامانجەکەی کۆکردنەوەی 100 ملیۆن دۆلارە لە ماوەی 10 ساڵدا بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک ئەو کەسانە بدات لە دۆزینەوەی چارەسەرییە نوێکاندا بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان .

کینگ کە لە مانگی9دا براوەی خەڵاتی ئیمی بوو، دەنگی خۆی بەکار هێنا بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردنیان لە دەنگداندا. ئەو ئەکتەره، هەروەها داوای پشتگیری بۆ کۆمەڵگا پەراوێزخراوەکان کرد لە میانەی پەتاکەدا و داوای کۆتایی هێنان بە ڕەفتاری تووندی پۆلیسەکان کرد بەرامبەر بە ڕەشپێستە بێ چەکەکان. وەک یەکەم کاری دەرهێنانیش بۆ فیلمی "One Night in Miami " باس لەو هەڵبژاردنی فیلمەکەی دەکرێت وەک یەکێک لە کاندیدەکان کە شیاوی خەڵاتی ئوسکارە.

XS
SM
MD
LG