کاربەدەستانی باڵای تەندروستی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە دەستیان کرد بە پلانەکانیان بۆ کوتانی ئەمەریکاییەکان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی 12وە، لەکاتێکدا مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسەکە بۆ دووڕۆژی لەسەر یەک گەیشتۆتە بەرزترین ئاشت لە ماوەی شەش مانگی ڕابوردوودا.
بەڕێوەبەری گشتی بەرنامەی خێراکردنی هەوڵەکانی سەرۆک دانۆڵد تراپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-19 ڕایگەیاند نزیکەی 20 ملیۆن کەس دەشێت هەتا کۆتایی ساڵی 2020 دژ بە ڤایرۆسەکە بکوترێن و زۆربەی ئەمەریکاییەکان هەتا ناوەڕاستی ساڵی 2021 دەستیان ڕادەگات بە ڤاکسینەکانی کە کاریگەرییان زۆرە.
مۆنسیف سلاوی، بەڕێوەبەری پێشوی GlaxoSmithKline کە چاودێری بەشە ڤاکسینی بەرنامەکەی ئەمەریکا دەکات لە ڕێوڕەسمێکدا ڕایگەیاند " ڕەنگە لە ماوەی 24 کاتژمێر یان زۆرتین 36 بۆ 48 کاتژمێردا بەکارهێنانی ڤاکسینەکە پەسەند بکرێت."
لێدوانەکەی لە هەمان ڕۆژدا بوو کە 2 هەزارو 295 کەس لەسەرانەری ئەمەریکا بەهۆی کۆڤید-19 گیانیان لەدەستدا.
هەندێک لە کاربەدەستانی ویلایەتەکان پێیان وایە ئامارەکە لەوەش زیاتربوو لە کاتێکدا بەهۆی پشووی ڕۆژی سوپاسگوزاری بەشێکی گیانلەدەستدانەکان هێشتا تۆمار نەکرابوون.
کاربەدەستانی تەندروستی داوا لە ئەمەریکاییەکان دەکەن تەنانەت لە کاتێکیشدا کە ڤاکسینکە بخرێتەگەڕ پێویستە بەردەوام بن لە خۆپارێزیکردن.
نێوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان ماوەی کەرەنتینەکردنی ئەو کەسانەی کەمتر دەکاتەوە بۆ 10 ڕۆژ کە ڕەنگە کەسێکیان بینیبێت کە کۆرۆنای هەبووە. لە ئێستادا ئەو ماوەیە 14 ڕۆژە.
سلاوی دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 1 وە نزیکەی 60 بۆ 70 ملیۆن بەشی ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-19 مانگانە ئامادە بێت، پاش ئەوەی وەکو چاوەڕوان دەکرێت ڤاسینەکانی کۆمپانیاکانی فایزەر و مۆدێرنا پەسەن بکرێن.