Accessibility links

میدیاکان دەڵێن عەرەبستانی سعودیە بە فەرمی ڕازی بووە فڕۆکەی مەدەنی ئیسرائیل بەئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕببێت


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و میدیاکانی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ڕیازیان ڕاگەیاند بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕینی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی عەرەبستانی سعودیەوە بۆ گەیشتن بە ئیمارات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی دووشەممە 30ی مانگی 11ی ساڵی 2009 ڕایگەیاند ، دوای دانوستانی نێوان بەرپرسانی عەرەبستانی سعودیە و گەورە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جەرید کوشنەر ، عەرەبستانی سعودیە ڕازی بووە بە تێپەڕبوونی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی خۆیدا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی ئەمەریکا لە گەشتێکی ئەم دواییەی دا بۆ عەرەبستانی سعودیە، پرسی تێپەڕینی فڕۆکەکانی ئیسرائیلیان بە سەر ئاسمانی عەرەبستانی سعودیەدا باس کردووە.

هاوکات ئۆرشەلیم پۆست وەک بڵاوکراوەی ئیسرائیل هەواڵی ڕێککەوتنی فەرمی عەرەبستانی سعودیە بۆ ڕیگەدان بە فڕینی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانیدا بڵاو کردووەتەوە و لە نووسینێکیدا هاتووە کە ڕیاز لە مانگی 9دا ڕایگەیاندووە ڕێگە بە هەموو گەشتە مەدەنییە بیانیەکان دەدات بە ئاسمانی خۆیدا تێپەڕبێت . بەڵام باسی ئیسرائیلی نەکردبوو کە ئەوەش گومانی لای ئیسرائیل دروست کردبوو.

ئۆرشەلیم پۆست دەڵێت بە بەکارهێنانی ئاسمانی عەرەبستانی سعودیە بۆ تێپەڕێنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل،ماوەی گەشتەکانی تەلئەبیب بۆ ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG