Accessibility links

بایدن و هێرس زانیارییە هەستیارەکانیان پێدەدرێت


جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامڵا هێرس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو، یەکەمین کۆبوونەوەیان کردووە و زانیارییە نهێنی و هەرە هەستیارەکانیان لەگەڵدا تاووتوێکراوە، هاوکاتی خۆ ئامادەکردنەکانیان تا لە ڕۆژی 20ی مانگی یەکی داهاتوودا بچنە کۆشکی سپی.

بڕیارە هەردوو ڕێبەری هەڵبژێردراو ڕۆژانە ئەو زانیاریە نهێنیانەی سەرۆکایەتییان پێبدرێت کە بریتیە لە کورتەیەکی گرنگترین ئەو زانیاریانەی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا کۆیاندەکاتەوە و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زانیارییەکانیان پێدەدات.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەو پێدانی زانیاریانەی بە بایدن و هێرس پەسەند کردووە، یەک ڕۆژ پاش ئەوەی بەڕێوبەرایەتی بڕیاری لە گواستنەوەی دەسەڵات داوە بۆ تیمی نوێی، بڕیارە بچێتە کۆشکی سپی.

XS
SM
MD
LG