Accessibility links

مایک پۆمپەیۆ: هەڵمەتی ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ئێران وایکردوە ئێران نەتوانێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات


مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی کە دەستکەوتەکانی هەڵمەتی فشارەکان بۆ سەر ئێران، ڕزگارکردنی گیانی زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا و هەروەها ڕێگریکردنی ئێرانە لە دەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 24 ی نۆڤەمبەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز دا ئاماژەی کرد بە هەڵمەت و سزاکان دژی ئێران و گوتی " ئێمە ژیانی زۆرێ لە ئەمەریکیەکانمان ڕزگار کرد،بەهۆی ئەو کردەوانەی کە ئەنجاممان داوە، ئەمڕۆ پێویستمان بە ژمارەیەکی کەمتر لە هێزەکانمان هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

بەڕێز پۆمپەیۆ "توانا، کەسانی زیرەک و پارە"ی بە وەسیلەیەکی راستەقینە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ناوبرد و وتی، ئەمەریکا ئەو پارەیەی لە رژێمی ئێران سەندوە و ناهێڵێت دەستی بەو چەکە بگات.

ئەوەشی وت "پێموایە (دەسەڵاتدارانی ئێران) وتویانە بەهۆی ئەو گۆشەگیرییەوە کە ئەمەریکا بووەتە هۆی، دەیان میلیارد دولاریان لە دەستچووە".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی کە من دڵنیام ئەمە ڕێگایەکی ڕاست و دروستە و دۆستایەتی و میهرەبانی ڕێگای دروست نییە لەگەڵ تیرۆریستان و ئەوانەی کە ئاواتی هژموونیان هەیە وپاڵپشتی میلیشیاکان دەکەن لە هەموو ناوچەکەدا و ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەکەن. ئەو دەشڵێت کە شل کردن و میهرەبانی ئێران دەخاتە سەر ڕێگای چەکی ئەتۆمی و نابێت هیچ کات هەلێکی وەها بدرێتە ئێران.

XS
SM
MD
LG