Accessibility links

ئێران دەستیکردووە بە پڕکردنی سەنتەرفیوجە پێشکەوتووەکانی لە یۆرانیۆم


بە پێی ڕاپۆرتێکی چاودێری وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆژی چوارشەممە گەیشتوەتە دەستی ڕۆیتەرز، ئێران لە دوایین پێشێلکارییەکانیدا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهانی دەستیکردوە بە پڕکردنی سەنتەرفیوجە پێشکەوتووەکانی لە یۆرانیۆم کە پێشتر لە کارگەی ناوەکی نەتەنز دایمەزراندبوو.

بە پێی سەرچاوەیەک کە نیویۆرک تایمزی پشتڕاسیکردووەتەوە، نەتەنز شوێنی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانە، ئەو شوێنەی کە دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەم دواییانەدا داوای کردبوو هێرشی بکڕیتە سەر.

بە پێی ڕێککەوتنە ناوکییەکە ڕێگە بە ئێران دراوە تەنها بە ئامێری IR-1 ی نەوەی یەکەم یۆرانیۆمی پیتاندراو کۆبکاتەوە و ئەوە تاکە سەنتەرفیوجە کە دەتوانێت لە دامەزراوە ژێرزەویەکانی نەتەنزدا بەکاریان بێنێت کە بە مەبەستی بەرنگاری بۆردومانە ئاسمانییەکان دروستیکردووە.

ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی هه فته ی ڕابردوو ئەو هەواڵەی پشتراستکردەوەکە تاران ئامێری پێشکەوتووی IR-2mی کە پێشتر لە دامەزراوە ژێرزەویەکەی نەتەنزدا جێگیرکرابوو، گواستوەتەوە بۆ کارگەیەک لە سەر زەوی، شوێنێک کە پێشتر پێچەوانەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکان، یۆرانیۆمی تێدا دەپیتێندرا بە سەنتریفیوجی پێشکەوتوو.

ڕاپۆرتەکەی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە گازی هێکسافلۆڕایدی یۆرانیۆمی (UF6) نەکراوەتە سەنتریفیوجەکانەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی سێ شەمە ڕایگەیاند کە لە "لە 14ی مانگی یازدەی ساڵی 2020 دا ئاژانسەکە ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ئێران دەستی کردووە بە پیتاندنی UF6 لە سەنتریفیوجنی 174 IR-2 کە لە دوایانەدا لە دامەزراوەکانی نەتەنزدا جێگیری کردبوون.

ئێران چەندین جار لە وەڵامی کشانەوەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018 دا سنوورە دیاری کراوەکانی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 پێشەلکردووە.

XS
SM
MD
LG