Accessibility links

ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمس دەڵێت بەرپرسی دووهەمی ئەلقاعیدە لە ئێران کوژراوە


وێنەیەکی 8 ی مانگی 8 ی 1998 پاش تەقینەوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە نایرۆبی کینیا.
وێنەیەکی 8 ی مانگی 8 ی 1998 پاش تەقینەوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە نایرۆبی کینیا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمس ڕۆژی هەینی لە زاری کاربەدەستانی هەواڵگرییەوە ڕایگەیاند، بەرپرسی دووهەمی ئەلقاعیدە، کە تۆمەتبارە بە هاوکاریکردنی پلانداڕشتن بۆ تەقینەوەکانی ساڵی 1998ی دوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئافریکا، لە مانگی هەشتدا لەلایەن ئەو دەستە ئیسرائیلیانەی کە لەسەر داوای ئەمەریاک کاردەکەن لە ئێران کوژراوە.

عەبدوڵا ئەحمەد عەبدوڵا، کە بە ئەبو محەمەد ئەلمەسری ناسرابوو وەکو ڕۆژنامەکە دەڵێت نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن دوو پیاوەوە بە سوراری ماتۆر لە تاران کوژرا.

کوژرانی ئەلمەسری، کە بە جێگرەوەی سەرۆکی ئێستای ئەلقاعیدە، ئەیمەن ئەلزەواهری دادەنرا، هەتا ئێستا بە نهێنی مابۆوە.

تایمس دەڵێت ڕوون نیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چ ڕۆڵێکی لە کوشتنەکەی ئەو توندڕەوە بە ڕەچەڵەک میسرییە لە 7 ی مانگی هەشتدا هەبووە. کاربەدەستانی ئەمەریکا چەند ساڵێکە چاودێری ئەلمەسری و ئەندامانی ئەلقاعیدە لە ئێراندا دەکەن.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەی کردووە و ئامادە نەبووە هیچ وردەکارییەکی ڕاپۆرتەکەی تایمس پشتڕاست بکاتەوە یان بڵێت ئایا ئەمەریکا دەستی تێدا هەبووە یان نا. ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپیش وەڵامی پرسیاری لەو بارەیەوە نەداوەتەوە.

تایمس دەڵێت مەسری لەگەڵ کچەکەیدا کوژرا کە هاوسەری حمزە بن لادنی کورڕی ئوسامە بن لادن بوو.

ئوسامە بن لادن کە پلانداڕێژەری هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەری ساڵی 2001 بوو بۆ سەر ئەمەریکا ، لە ساڵی 2011 لە هێرشێکی ئەمەریکادا لە پاکستان کوژرا.

XS
SM
MD
LG