گەورە دیپلۆماتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئافریکا ڕۆژی هەینی کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە شەڕی نێوان لەشکری فیدراڵی و هێز خۆجێهییەکان لە ناوچەی تیگرای ئیتیۆپیا شەرمەزار کرد.
تایبۆر ناگی لە تویتێکدا ڕایگەیاند "ئێمە کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی لە مای-کەدرە شەرمەزار دەکەین و بە توندی داوای هەنگاوی دەستبەجێ بۆ کەمکردنەوە و کۆتاییهێنان بە ناکۆکی لە تەواوی ناوچەی تیگرای دەکەین". ناوبراو دەشڵێت " پێویستە ئاشتی نۆژەنبکرێتەوەو خەڵکی مەدەنی بپارێزرێن."