Accessibility links

کۆچی دوایی سەرۆک وەزیری بەحرەین


سەرۆک وەزیرانی بەحرەین شازادە خەلیفە بن سەلمان ئەلخەلیفە لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی دەنگوباسی بەحرەینی ڕایگەیاند شازادە خەلیفە بن سەلمان ئەلخەلیفە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە نەخۆشخانەی مایۆ کلینکی ئەمەریکا گیانی لەدەستدا، بەڵام وردەکاری لە بارەی چارەسەری و هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکرد.

بەم بۆنەیەوە بەحرەین هەفتەیەک ماتەمینی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.

شازادە خەلیفە لە سەردەمی سەربەخۆیی بەحرەینەوە لە ساڵی 1971 ەوە لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا بووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی دیار بوو لە سیاسەتی بەحرەیندا وهەروەها لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا لەو وڵاتە لە پێناو دیموکراسی لە ساڵی 2011 دا بە هۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان و ئیدعای گەندەڵی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووە.

شازادە خەلیفە لەم ساڵانەی دواییدا چەند جارێک بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەشتی دەرەوەی کردبوو، لەوانە گەشتی ساڵێک لەمەوبەربۆ ئەڵمانیا.

XS
SM
MD
LG