Accessibility links

حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک ڕوو لە دابەزینە


بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک لەم هەفتەیەداژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو کەمبوونەوە چوون لە هەمانکاتدا ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە زیادیان کردووە. ئەمئامارەش بۆتە جێی دڵخۆشی هاووڵاتیان و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە.

حمزە محەمەد عەلی گوتەبێژی تەندروستی دهۆک یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ داخستنی خوێندنگاکانو بەجێگەیاندنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەگەڕێنێتەوە .

ناوبراو دەڵێت " لەم هەفتەیەدا بە بەراورد لەگەڵ حەفتەی ڕابوردوو ژمارەی توشبووان دەتوانین بڵێین تا ئەندازەیەک کەمترە، لە هەفتەی ڕابوردووبۆ نمونە لە ڕۆژێکدا 500 بۆ 600 حاڵەت لە دهۆک تۆمار دەکرا، بەڵام لەم هەفتەیەدابەرزترین ڕێژە ڕەنگە 400 کەس ڕۆژی تۆمار کرابن."

لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-19 لە پارێزگای دهۆک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند. بە تایبەت لە کاتێکدا وەرزی زستان لە دەستپێکردندایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:59 0:00


XS
SM
MD
LG