وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیەم بار ڕێگە بە داواکاری گشتی فیدراڵی دەدات لێکۆڵینەوە لە " تۆمەتە بەرچاوەکانی" ناڕێکوپێکی لە دەنگدانەکانی هەڵبژاردنەکەی هەفتەی ڕابوردوو باکات، ئەو هەنگاوەی کە وای کرد ئەو کاربەدەستەی چاودێری تاوانەکانی کاتی هەڵبژاردن دەکات دەست لە کارەکەی بکشێنێتەوە.
بار لە ڕۆژی دووشەممە یاداشتێکی بۆ پارێزەرانی ئەمەریکا دەکرد، و چەند کۆپییەکی دەستی ئاژانسەکانی ڕاگەیاندن کەوتووە، کە تیایدا بە ڕوونی باس لە هیچ نمونەیەکی گوایە ساختەکاری نەکراوە.
ئەو دەڵێت لێکۆڵینەوە " ڕەنگە ئەنجام بدرێت ئەگەر ئیدیعای ڕوون وا دیاربێت باوەڕپێکراوە لەسەر ناڕێکوپێکییەکان هەبن، ئەگەر ڕاست دەرچن بۆی هەیە کاربکاتە سەر دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ویلایەتێکدا."
بار ئەوەشی وت " لەکاتێکدا پێویستە ئەو دەنگۆیانەی کە جێی باوەڕن لە کاتی خۆی و بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەر بکرێن، بەڵام بە هەمان رادە پێویستە کە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان زۆر بە وریاییەوە هەنگاوی گونجاو بنێن و بە تەواوەتی پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ ڕەوایەتی و بێلایەنی.
ڕیچارد پیڵگەر، داواکاری گشتی باڵای تاوانەکانی هەڵبژاردن، لە ئیمێلێکیدا بۆ هاوکارانی لە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند "بە داخەوە دەست لە کار دەکێشتەوە" پاش تاووتوێکردنی یاداشتەکەی بار " و کاریگەرییەکانی." پیلگەر لە بەشێکی تری کارەکانی وەزارەتەکەدا دەمێنیتەوە.
سیاسەتی وەزارەتی داد لە مێژەوە ئەوە بووە کە ئەم جۆرە لێکۆلێنەوە قەدەغە بکات تا ئەو کاتەی بەرپرسانی هەڵبژاردن لە هەر ویلایەتێکدا ئەنجامەکانیان فەرمی دەکەن، لەبەر ئەوەی دڵنیابن لەوەی هیچ دەستێوەردانێک لە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ئەنجام نادرێت.
ویلایەتەکان هەتا 8 ی مانگی 12یان لەبەردەستدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەوە هەیە و نوێنەرانی هەڵبژاردنیش لە 14 ی مانگی 12 کۆدەبنەوە تا بە فەرمی براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەسەر بنەمای دەنگەکانی هەفتەی ڕابوردوو هەڵبژێرن.
بۆب باوەر، پارێزەری کەمپینی جێگری سەرۆکی پێشوو جۆو بایدن لە بەیاننامەیەکی ڕۆژی دووشەممەدا گوتی " زۆر بە داخەوە کە وەزیری داد باڕ یاداشتێکی بڵاوکردۆتەوە کە تەنها گومانە ناڕاستەکان، مەترسی، سەرلێشێواوی و خەیاڵەکان یان ئەو ئیدیعایانەی زۆر لە ڕاستییەوە دوورن، هان دەدات کە دەبوایە ڕێنمایی ئێمەی دژ بەوانە بکردایە."
باوەر گوتیشی " ئەمانە ئەو جۆرە بانگەشیەن کە ڕۆژانە سەرۆک و پارێزەرەکانی ناسەرکەوتووانە دەیکەن، و لە دادگا یەک لەدوای یەکەکان دەبنە جێگای پێکەنین". ئەو گوتیشی " بەڵام لە کۆتاییدا، دیموکراسی ئەمەریکا لە هەموو پیلانێکی سیاسی حزبیی بێسەروبەر و گاڵتەئامێز بەهێزترە".
سەرۆک دانۆڵد ترامپ دانی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نەناوە، و بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک، گوتویەتی پرۆسەی دەنگدان لە چەندین ویلایەتدا فرتوفێڵی تێدا کراوە.
چەند ڕێکخراوی سەرەکی هەواڵ بایدنیان بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنکان لەسەر بنەمای ئەو دەنگانەی لەلایەن ویلایەتەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕاگەیاندووە.