Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: بەرەو کۆشکی سپی


کەم نین چاودێرانی لەوبڕوایەدان دەشێت ئەنجامی کۆتایی و فەرمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی چەند ڕۆژ یان چەند هەفتەیەک دوا بکەوێت بەهۆی ئەوەی لە ژمارەیەک لە ستانەکانی ئەمریکادا زیاتر لە لەسەدا شەستی دەنگدەران لەڕێی دامەزراوەکانی پۆست و گەیاندنەوە دەنگی خۆیان داوە، لەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.

بەپێی لێدوانی کاربەدەستانی هەڵبژاردن ئەو دەنگانەش پێویستییان بەوە بووە، دڵنیایی بکرێت و زانیارییەکان بەراورد بکرێن تا هیچ دەنگدەرێک نەتوانێت 2 جار یان زیاتر دەنگ بدات.

خاڵێکی تریش لە پەیوەندی بە دواکەوتنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەندێک لە ستانەکان، دەستبەجێ پاش داخستنی بنکەکانی هەڵبژاردن دەستیان نەکردووە بە ئەژمارکردنی دەنگەکان.

بێ لەمانەش تا ئێستا چەند جارێک پەنا براوەتە بەر داگای باڵای ئەمریکا بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ئەژمارکردنی دەنگەکان.

درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە، جۆو بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەنگێکی زۆر دراوە بە دیموکرات و سەرکەوتووی هەڵبژاردن دەبن. هاوکات سەرۆک ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان تا 4 ساڵی تر سەرۆکایەتی ئەمریکا بکات، داوای کرد ئەژمارکردنی دەنگەکانی ئەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵی 2020 لە هەردوو ستانی مەشیگان و پێنسلڤانیا ڕابگیرێن.

میوانی بەرنامە:

هێرۆ زەنگەنە
هێرۆ زەنگەنە

هێرۆ زەنگەنە، دەنگی ئەمریکا

بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی تا کاتی تۆمارکردنی ئەم بەرنامەیە ڕاگەیەندراون (6:30ی سەرلە بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا) جۆو بایدن 253 دەنگی نوێنەرانی بەدەستهێناوە و دانۆڵد ترامپ خاوەنی 213 دەنگی نوێنەرانە.
کاندیدی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا پێویستی بە 270 دەنگی نوێنەرانە تا بتوانێت بگاتە کۆشکی سپی.

تا ئێستا 6 ستان ماون لە ئەمریکا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنن؛ ئالاسکا کە خاوەنی 3 دەنگی نوێنەرانە، ئەریزۆنا کە خاوەنی 11 دەنگی نوێنەرانە، نیڤادا کە خاوەنی 6 دەنگی نوێنەرانە، پێنسلڤانیا کە خاوەنی 20 دەنگی نوێنەرانە، کارۆلینای باکور کە خاوەنی 15 دەنگی نوێنەرانە، ستانی جۆرجیا کە خاوەنی 16 دەنگی نوێنەرانە، هەروەها لە ستانی مەین تەنها یەک دەنگی نوێنەران ماوە یەکلا بکرێتەوە.

لەم ستانانەدا بەپێی ئەژمارکردنی دەنگەکان، هەردوو کاندید زۆر نزیکن لە یەکتر، هەر بۆیە دەشێت گۆڕانکاری لە ژمارەی گشتی کە کاندیدەکان بە دەستیان هێناوە دروست ببێت.

لە ژمارەیەک شاری ئەمریکادا خۆپیشاندان کراوە، بەشێک لە خۆپیشاندەران داوا دەکەن دەنگەکان بە تەواوەتی جیا بکرێنەوە.

لە شاری دیترۆیت، لە ستانی مەشیگان، لایەنگرانی سەرۆک ترامپ چوونەتە بەردەم نێوەندێکی دەنگدان و داوای ڕاگرتنی ئەژمارکردنی دەنگەکانیان کردووە، لە شاری فینێکس لە ستانی ئەریزۆنا خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەرۆک ترامپ داوایان کردووە "فێڵ و تەڵەکەکانی لە هەڵبژاردندا کراون ڕابگیرێن."
هەرچۆنێک بێت لە شارەکانی شیکاگۆ، لۆس ئەنجلس، سیاتڵ، هیوستن، سان دیاگۆ، و چەند شارێکی تری ئەمریکادا داوای ئەژمارکردنی تەواوەتی دەنگەکانیان دەکرد.

ئەم خۆپیشاندانانەش لە کاتێکدان هێشتا بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی سێشەممەی سەرۆکایەتی ڕانەگەیەندراوە.

ئایا ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا چەندێکی تر درێژە دەکێشێت؟

ئایا لە هەڵبژاردندا بۆ هەردوو خانەی کۆنگرێس (ئەنجومەنی نوێنەران و یەک لەسەر سێی سینات) چ گۆڕانکارییەک پێشبینی دەکرێت؟

ئایا خۆپیشاندانەکان دەبنە مایەی دواخستنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی؟

هێرۆ زەنگەنە، لە دەنگی ئەمریکا، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:34:28 0:00


XS
SM
MD
LG