کاربەدەستانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ویلایەتی داکۆتای باکور ڕادەگەیەنن کاندیدێکی تەمەن 55 ساڵان کە لە سەرەتای مانگی 10 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا لە هەڵبژاردنەکاندا کورسییەکی ئەنجومەنی یاسادانەرانی ویلایەتەکەی بردۆتەوە.
کاربەدەستان دەڵێن دەیڤد ئەندهال، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ ئەنجومەنی یاسادانەرانی ویلایەتەکە، لە میانەی زیادبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم دواییانە لە ویلایەتەکەدا توشی ڤایرۆسەکە بوو لە 5 ی مانگی 10 بەهۆی کۆڤد-19 گیانی لەدەستدا. خێزانەکەی لە پۆستێکی فەیسبووکدا ڕایگەیاندووە گرفتی تری تەندروستی هەبووە کە نەخۆشییەکەی بۆی سەختتر کرد، هەرچەندە نەیانگوتووە گرفتەکەی چی بووە.
کاربەدەستانی هەڵبژاردنەکان بڕیاریان دا نێوی لە لیستەکەدا بهێڵنەوە پاش ئەوەی وەزیری دادی ویلایەتکە ڕایگەیاند، ئەگەر بیباتەوە دەتوانن پاشان جێگرەوەکەی لەلایەن کۆمیتەیەکەوە دەستنیشان بکەن یان دەنگدەران داوای هەڵبژاردنێکی تایبەت بەکەن.
ئەندهال بۆ جوتیارێک بووەو بۆ ماوەی 12 ساڵە خزمەتی ناوچەکەی خۆی کردووە. ناوچەکەی هەشت دەکەوێتە باکوری بیسمارکی ناوەڕاستی داکۆتای باکور.