بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی پێشمەرگەیەکی هێزی هەشتای سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی هێرش جەوهەر خەڵکی هەولێر گیانی لەدەستدا و سێ پێشەمەرگەی تریش بریندار بوون.
لەم بارەیەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردسستان بەیاننامەیەکی دەرکرد و تیایدا پارتی کرێکارانی کوردستان تۆمەتبار دەکات و ئەو هێرشە بە بەزاندنی هێڵی سور ناودێر دەکات. لە بەشێکی تری بەیاننامەکەیدا دەڵێت " پەکەکە سەروەری یاسای هەرێمی کوردسستانی پێشێل کردووە".
جێی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا لێدوانی جیا جیا لە لایەن هەر یەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکەوە دەرکراوە و یەکتر تاوانبار دەکەن بە ئامادەکاری کردن بۆ شەڕێک.