Accessibility links

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە وردییەوە چاودێری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دەکەن


جیاکردنەوەی دەنگەکان و بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەردەوامیی هەیە و چارەنووسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەسەر دەنگەکانی چەند ویلایەتێکی کەم ماوەتەوە دیاری بکەن کە ئایا دانۆڵد ترەمپ یان جۆو بایدن بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەبێتە‌ سەرۆک.

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دوێنێ شەوەوە بە وردی و گرنگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن و پێیان وایە ئەو ئەنجامانەی لە ئێستادا هەن کێبڕکێیەکەی قورس و دەنگی دوو بەربژێرەکەی لەیەکتر زۆر نزیک کردووەتەوە.

موحەممەد ساڵەح هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری سلێمانییە. ئەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کە هەستاوە یەکەم کاری سەیرکردنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان بووە و دەڵێت: "هەر لە سەرەتاوە دیاربوو ئەنجامەکان زۆر لەیەک نزیک دەبن. لەلایەکەوە ترەمپ پشتگیریکەرێکی زۆر سەختی هەیە کە ڕای خۆیان ناگۆڕن. بەڵام لە سەر زۆر شوێن دەوەستا. بۆ نموونە ویلایەتێکی وەکو فلۆریدا زۆر کەس چاوەڕێی نەدەکرد ترەمپ بیباتەوە بەڵام بردییەوە."

لەگەڵ ئەوەی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە بەلای هاوڵاتیان هەرێمی کوردستانەوە گرنگە، ئەوان پێشبینی جیاوازیان کردووە بۆ بردنەوەی یەکێک لە بەربژێرەکان و لە ئێستادا چاوەڕوانن کە بزانن پێشبینییەکانیان ڕاست وەردەگەڕێت یاخود نا.

سامان فوئاد هاوڵاتییەکی تری شاری سلێمانییەوە و دەڵێت: "بایدن تا ئێستا لە پێشەوەیە بەڵام ئەو ویلایەتانەی کە ماون دەڵێن لەوانەیە ترەمپ بیاتەوە. بۆیە ئەگەر ترەمپ بیباتەوە، بەڵێ چاوەڕواننەکراو بوو لەلای من."

تاکو ئێستا زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جیاکراونەتەوە و چەند ویلایەتێکی کەم کە ماونەتەوە و بڕیار لەسەر دەرچوونی یەکێک لە بەربژێرەکان بۆ سەرۆکایەتی دەدەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:30 0:00


XS
SM
MD
LG