Accessibility links

جیهان بەدڵەڕاوکێوە چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ئەمەریکان


حکومەتەکانی جیهان بە دڵەڕاوکێوە چاودێری پێشبڕکێکەی کۆشکی سپی دەکەن، چونکە خۆیان ئامادە دەکەن بۆئەوەی یان دانۆڵد ترامپی کۆماری بیباتەوەو گەڕی دووەمی زامن بکات یان بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن لەلایەن رکابەرە دیموکراتەکەو جێگری سەرۆکی پێشوو جۆ بایدن.

ئایا لە هەڵبژاردنی سێشەممەی ئەمەریکادا لەئاستی نێودەوڵەتیدا کێ براوە و کێ دۆڕاو دەبێت؟

"چوار ساڵی ڕابردوو جەختکرایەوە لەسەرئەوەی ئەو بڕیارانەی کە ولایەتە یەکگرتووەکان دەیگرنە بەر بایەخێکی گەورەیان هەیە لەسیاسەتی نێودەوڵەتیدا." ئەمەش بەپێی لێدوانێکی گروپی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی پێشەنگی بەریتانیا ، چاتەم هاوس.

چاتەم هاوس ئەوەشی وتووە" سەرۆکی داهاتوو ئەوە دیاریدەکات کە چۆن سەرچاوە دیپلۆماسی و ئابوری و سەربازییەکانی ئەمەریکا وەبەرهەمدەهێنێت، بەتایبەتیش ئەمەریکا چ بەهایەک پەیوەستدەکات بەو هاوپەیمانیەی کە هەیە و ئەو دامەزراوە فرەلایەنانە. هاوکات ئەوەی لە کۆشکی سپی دادەنیشێت رێڕەوی پەیوەندی ئەمەریکا دیاریدەکات بۆ پەیوەندییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ چین و ئابووری جیهاندا، لەگەڵ ئەو لێکەوتە گەورانەی لەسەر هاوبەشەکانی ئەمەریکا دەکەوێتەوە."

هاوکات کاریگەری لەسەر دوژمنەکانی ئەمەریکا، هەرچەندە هەندێک ئیدیعای ئەوە دەکەن کە کاریگەرییەکی گەورە نابێت وەکئەوەی هەندێک باوەڕیان وایە.

لە ڕوسیا

شارەزایانی ڕوسیایی دەڵێن پێشبینی باشبوونێکی زۆر کەم دەکەن لەپەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ دەیباتەوە .

بەپێی قسەکانی ئاندرێ کۆرتونۆڤ لە ئەنجومەنی کاروباری نێودەوڵەتی ڕوسیا، کە گروپێکی توێژینەوەیە و بنکەی لە مۆسکۆیە، لە ئاماژەدان بە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت:"پوتین و کەسانی دەوروبەری لەوانەیە ترامپیان پێخۆش بێت چونکە زۆر بە جوانی لەگەڵ گۆشەنیگایاندا بۆ جیهان دەگونجێت." هەروەها کۆرتونۆڤ ئاماژە بە نیگەرانییەکانی تڕامپ دەدات کە گومانەکانی سەبارەت بە گرنگی دامەزراوە فرەلایەنەکان و رێبازی زیاتری مامەڵەی دیپلۆماسی تڕامپ.

بەڵام کۆرتونۆڤ دەڵێت پێشبینی ئەوە ناکات مۆسکۆ لەمانگەکانی داهاتوودا سیاسەتی دەرەوەی خۆی بگۆڕێت بێ گوێدانە ئەوەی کێ لە کۆشکی سپییە؛ ئەو دەڵێت دژایەتییەکە بەردەوام دەبێت.

هاوکات گوتیشی " سەرکردەکانی ڕوسیا لەمێژە باوەڕیان بەوە هێناوە کە هەر هەنگاوێک یان گۆڕانکارییەکی تاکلایەنە لەسیاسەتی دەرەوەی مۆسکۆدا لەخۆرئاوا بەو شێوەیە لێیدەڕوانرێت کە نیشانەی لاوازییە، بەم شێوەیەش فشارەکان بۆ سەر ڕوسیا توندتر دەکەنەوە ". بەڵام ڕوسەکان پاشەکشێ ناکەن. ئەمە ئەو باوەڕبەندیەیە کە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لە ناواخنی سیاسەتی دەرەوەی ڕوسیادا ماوەتەوە."

هەروەها وەکچۆن کاربەدەستانی پێشووی ڕوسیا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەئاژانسی دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند کە پێشبینی دەکەن پەیوەندییەکان بە ناتەبایی بمێنێتەوە لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپا، هەروەها لۆمەی ئەوە دەکەن کە ئەوان ئەو پیلانگێڕییەی ئەمەریکا دەیبینن بۆئەوەی باڵادەستی روسیا دامرکێننەوە.

یاریدەدەری کاربەدەستانی باڵای کرملین بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند کە "هەندێک کەس لە شاری "کرملین" هیواخوازن لەگەڵ دانۆڵد ترامپدا جیاواز بێت بەڵام من زۆر ئومێدی لەسەر هەڵناچنم." باسی گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی ڕوسیای کرد لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی ئەمەریکادا؛ ئێستا زۆربەی هەمان شت ڕوودەدات وەکچۆن بەرپرسانی دیکەی پیشوو وادەڵێن.

بەرژەوەندی جیهانی

سەرەڕای گوێپێنەدانی ئاشکرای روسەکان بەئەنجامەکە، کەم کەس لەمۆسکۆ یان لەشوێنێکی دیکەی جیهاندا گومان لە لێکەوتە گەورە جیهانییەکانی هەڵبژاردنەکەی رۆژی سێشەمە دەکەن. پەیامنێرێکی سکای نیوزی بەریتانی راستەوخۆ باسی ئەوەی کرد کە جیهان لەم هەڵبژاردندا دەنگدەدات بەهۆی لێکەوتە نێودەوڵەتییەکانی دەرئەنجامەکەیەوە. وتیشی ئەمە تەنها هەڵبژاردنی نیشتیمانی نییە بەڵکو هەڵبژاردنێکی جیهانییە.

وابڕیارە سەدان ملیۆن لەسەرتاسەری جیهاندا بەخەبەربن بۆ سەیرکردنی ئاهەنگەکانی هەڵبژاردنەکە. هەندێکیان دەڵێن ئەو رۆژە ناڕۆن بۆ کار بۆئەوەی چاودێری ئەنجامەکان بکەن کاتێک ئاشکرادەکرێن. هەندێک لە شارەکان پلانیان وایە پەخشی روماڵکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکە بە سکرینی تەلەفیزیۆنی گەورە نمایشبکەن بۆ خەڵک.

سەرباری ئەفسونی سەرنجڕاکێشی سیاسەتی ئەمەریکا، زۆرجار حکومەتە بیانییەکان لە گۆشەنیگای بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیانەوە دەڕواننە هەڵبژارەدنەکانی ئەمەریکا

بە گوێرەی وتەی "کاس مود" مامۆستای کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی جۆرجیا، لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیادا دەنوسێت :"هەرچەندە سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەو شێوەیەی کە زۆربەی خەڵک بیریلێدەکەنەوە، بەهێز نییە. بەڵام بە دڵنیاییەوە هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوەی ئەمەریکا، بەهێزترین پێگەی هەڵبژێردراوی جیهانە لە ئێستادا؛ جیهان بە نیگەرانی و پێشبینییەکی گەورەوە سەیری ئەمەریکا دەکەن."

سەرکردەکان

حکومەتەکان لەم قۆناغەدا بە وریاییەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن. ئایا ترامپیان پێباشە یان بایدن. بە بۆچوونی ڕاپرسییەکان کە پێشبینیەکانیان لە ساڵی 2016دا هەڵە بوو، هیچ سەرکردەیەکی دەرەوەی وڵات ناتوانێت دڵنیا بێت کە ئەم هەڵبژاردنە چۆن دەبێت.

زۆربەی سەرکردە بیانییەکان بەهۆشدارییەوە گوزارشت لەدەربڕینی خۆیان دەکەن کە کێیان پێباشە براوە بێت. شیکەرەوەکان دەڵێن سەرکردە نیشتیمانییەکان زۆر نزیکتر لەگەڵ ترامپدا هاوپەیوەستن، وەک بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ناریندرا مۆدی هاوتا هیندییەکەی لە ستایشکردنی ئەودا وریابوون، لە ترسی ئەوەی ئەگەر بدۆڕێنێ، پشتگیریی تەواوەتیان بۆ ترامپ کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەگری بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدندا.

سەرۆک وەزیرانە جەماوەرییە مشتومڕلەسەرەکەی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان یەکێک بووە لەو سەرکردە کەمانەی ئەوروپا کە لە ساڵی 2016دا لە پشتیوانی ترامپدا هاتۆتە دەنگ، لە وتارەکەیدا لەرۆژنامەی هەنگاریدا لە مانگی نۆدا بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندبوو کە "هەوڵی سەرکەوتنی جارێکی دیکە بۆ دانۆڵد ترامپ دەدات چونکە زۆر شارەزای سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکایە بەبەراورد بە بەڕێوەبەرایەتییە دیموکراتیەکانی ئەمەریکا، کە لەسەر ئیمپریالیزمی ئەخلاقی بونیاد نراوە، تامەکەیمان چەشتووە بە مەیلی خۆشمان نەبووە. ئێمە ئەوەمان خۆشمان ناوێت و ناشمانەوێت بۆ جاری دووەم تاقیبکینەوە."

سەرکردە ناسیۆنالیستە کۆنسەرڤاتیڤەکانی دیکە لە ناوەڕاستی ئەوروپا زیاتر بێدەنگن، سەرباری ئەوەی هاوڕان لەدژایەتیکردنی ترامپ بەرامبەر بە یەکێتی ئەوروپا و ئایدۆلۆژیا پۆپۆلیستییەکەی. "ئەندزێی دودا"ی سەرۆکی پۆڵەندا و گەورە بەرپرسانی پارتی یاساو دادی ئەو وڵاتە خۆیان لە وەڵامدانەوە دزیوە کاتێک پرسیاریانکرد کێیان پێ باشە .

بەپێی ڕاپرسییەک لەسەرەتای ساڵدا لە ناوەندی توێژینەوەی " Pew" ئەو ڕێژانە زۆر کەمترە بە بەراورد لەگەڵ سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما، لە ماوەی دواهەمین ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا و بەبەراورد بە درێژایی ماوەی پۆستەکەی ترامپ بە شێوەیەکی گشتی لە ئەوروپا هەڵوێستەیەکی خراپی کردووە، بەڵام زیاتر لە ڕۆژئاوای کیشوەرەکە، تەنها لە سەدا 13ی ئەڵمانییەکان و 18%ی سویدییەکان و 20%ی فەرەنسییەکان متمانەیان پێی هەیە بۆ ئەنجامدانی کاری ڕاست و دروست لە کاروباری جیهاندا."

ڕای گشتی کەمتر تێکەڵدەبێت لەڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات، بەزۆری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ پەسەندکردنی ترامپ لەلایەن لایەنگرانی حزبە ناسیۆنالیستە پۆپۆلیستییەکانەوە، کە لە ناوەڕاستی ئەوروپا بەهێزترن و سەرۆکە کۆمارییەکە وەک هاوپەیمانی ئایدۆلۆژی دەبینن، بەتایبەت کە باس لە کۆچکردن دەکرێت. ڕاپرسیی " Pew" زۆرینەی پۆلندییەکان لە 51% یان متمانەیان بە ترامپ هەبوو کە کاری ڕاست و دروستدەکات لە کاروباری جیهاندا.

لە ئەوروپای ڕۆژئاوا

شیکەرەوەکان دەڵێن ڕایگشتی و حکومەتەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا بە پێچەوانەوە بە پەرۆشەوە دەڕواننە رێکوپێکی کاروبارەکان لەسەروەختی ساڵانی حکومڕانی دانۆڵد تڕامپدا و گەڕانەوە بۆ پەیوەندییە نەریتییەکانی ناوچەکانی زەریای ئەتڵەسی کە دەتوانرێت پێشبینی بکرێت.

"بایدن هەمیشە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ سەرکردە ئەوروپییە سەرەکیەکان لەوانە ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دروستکردووە." ئەمش بەپێی ئەلێکس سۆرۆس لە لێدوانێکی بۆ ئەنجوومەنی ئەوروپا لەبارەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژەی بەوە کرد، کە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیەو کە بەشێکی لەلایەن جۆرج سۆرۆسی باوکیەوە کۆمەکی دارایی کراوە.

کاربەدەستانی ئەوروپای ڕۆژئاوا دەڵێن پێشبینی ئەوە دەکەن پەیوەندییەکانیان زیاتر خۆشترو پێشبینیکراوتر دەبێت لەگەڵ بایدندا وەک لەوەی لەگەڵ ترامپ دا، بایدن کەسایەتییەکی ناسراوە، ماوەی 34 ساڵ لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا خزمەتی کردووە و هەشت ساڵیش جێگری سەرۆک ئۆباما بووە. دەڵێن پێشبینی دەکەن وەک هەمیشە چۆن کاری کردووە هەروا بێت و هاوپەیمانی دروستبکات و لە بەرەی نێودەوڵەتیدا وەک فرەلایەنە کاربکات، هەروەها دەڵێن سیاسەتی دەرەوەی ئەو سەنگخستنەسەر بەها ئازادیخوازە هاوبەشەکانە لەگەڵ ئەوروپای رۆژئاوادا، ئەوان دەڵێن بەڵام چاوەڕوانی گەڕانەوەی تەواوی شتەکان نین کە پێشتر هەبوو لەلایەن سیاسەتی " بەرلەهەر شتێک ئەمەریکا "کەی ترامپ.

لە دەرەوەی ئەوروپا لە دۆخی بردنەوەی ترامپ بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی بریتین لە جەیر بۆلسۆنارۆی سەرۆکی بەرازیل، هەروەها نەتەوەپەرستێکی کۆنەپارێزە، یاریدەدەرەکانی بۆلسۆنارۆ دەڵێت ئەوان لەروودانی گۆڕانکاری دەترسن لەواشنتن، ئەگەر تڕامپ بدۆڕێنێت ئەوا رێبەری بەرازیل لەئاستی نێودەوڵتیدا زیاتر گۆشگیر دەبێت. ئەوان پێشبینی ڕووبەڕووبوونەوە دەکەن لەگەڵ ئیدارەی بایدندا لەسەر کێشەکانی مافی مرۆڤ و گۆڕانی کەشوهەوا.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر بە خراپی لەگەڵ ئیدارەکەی ئۆباما دا لەسەر تۆماری مافەکانی مرۆڤ لەحکومەتەکەی دا بە توندی دووچاری بەڕەنگاربوونەوە بووەوە، بەرپرسانی قاهیرە دەڵێن ئەگەر بایدن هەڵبژێردرا پێشبینی دووبارەبوونەوەی دەکەن. بە هەمان شێوە پاشاکانی کەنداو پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ ئیدارەی ترامپ دا هەیە و زیاتر هەستیان بە ئارامی کردبوو کاتێک ترامپ لەسەردانی ڕیازی پایتەختی سعودیە لە ساڵی 2017 دا بە سەرکردەکانی عەرەبی وتبوو کە "ئێمە نەهاتوین بۆ ئێرە بۆ ئەوەی وتار بدەیەن."

XS
SM
MD
LG