Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت تاوتوێی پێشنیازەکانی ئێران دەکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی ناگۆرنۆ کاراباخ


پاش ئەوەی سێ ئاگربەست شکستی هێنا لە ڕاگرتنی شەڕ کە ئێستا لە شەشەمین هەفتەیدایە، ڕوسیا تاوتوێی پێشنیازێکی ئێران دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان لە شاخەکانی ناگۆرنۆ کاراباخ

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری ئەندرێ ڕودێنکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیاوە ڕایگەیاند کە پێشنیارەکەی ئێران لە لەلایەن عەباس عەراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەوەی ئێران لە سەردانی هەفتەی ڕابردوویدا بۆ مۆسکۆ پێشەکشکراوە. بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەم بارەیەوە نەخستوەتەڕوو.

ڕۆدێنکۆ بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند "ئێمە بە وردی تاوتوێی ئەو پێشنیازە دەکەین".

پاش ئەوەی لە 27مانگی 9دا شەڕلە ناگۆرنۆ کاراباخ دروست بوو، لانیکەم هەزار کەس لەو شەڕانەدا کوژران.

خراپترین شەڕ لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا لە ژێر کاریگەری تورکیای وەک هاوپەیمانی ئازەربایجان لە قەفقازی باشوور، ئەو هەرێمەی کە کاتی خۆی بەشێک بووە لە یەکێتی سۆڤیەت و ماوەیەکی درێژ مۆسکۆ بە سەریدا زاڵ بووە کە پەیمانی بەرگری لەگەڵ ئەرمەنستاندا هەیە.

ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیا هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ئێران پێشنیازی ڕۆڵی پێشەنگی لەدانوستاندنی ئاشتی بۆ وڵاتانی ناوچەکە کردووە.

دانوستانەکان دەیان ساڵە لەلایەن ڕوسیا، فەرەنسا و ئەمریکاوە وەک هاوسەرۆکی پانێڵێک بەڕێوەدەبرێت کە بە گروپی مینسک لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا (OSCE) ناسراوە کە چاودێری ئاسایش و مافەکانە.

چەند کاتژمێر دوای ڕێکەوتنی ڕۆژی هەینی لەگەڵ دوو وڵاتی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی نەکەنە ئامانج، هێرشەکان دەستیان پێکردەوە و نیگەرانیەکان زۆر بوون لە بارەی ئاسایشی بۆریەکانی نەوت و گاز لە ئازەربایجاندا.

پێشکەوتنەکان لە مەیدانی شەڕدا حەزی ئازەربایجانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی هەمیشەیی کەم کردوەتەوە و هەوڵدانە نێودەوڵەتییەکانی بۆ ئاگربەستێک- کە تورکیا تێدا ڕۆڵی گەورەتری دەوێت، ئاڵوزتر کردوە.

XS
SM
MD
LG