Accessibility links

لە هەولێر كوشتن و برینداركردن لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و تومەتبارێك ڕوودەدات


لە هەولێر كاربەدەستانی هێزە ئاسایشییەکان ڕایانگەیاند لەكاتی ڕووبەرووبوونەوەی پۆلیس و تومەتبارێك سێ پۆلیس و بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕۆژئاوای هەولێر بریندار دەبن و كوڕی بەرێوەبەری پۆلیسی ڕۆژئاوای هەولێر بەهۆی تەقەی ئەو تۆمەتبارەوە گیان لەدەست دەدات.

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دەڵێت پۆلیس هەوڵیداوە ئەو كەسەخۆی نەكوژێت چونكە دەیویست بە دەمانچە خۆی بكوژێت بەڵام دواتر تەقەی لە پۆلیس كرد و بریندار و كوژراوی لێكەوتەوە و تەقەكەرەكەش ڕایكرد.

لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا سەبارەت بەو ڕووداوە دەڵێت، تاوانی ئەو كەسە ئەوەبووە پێشتر تەقەی لە دراوسێكەی كردبوو و برینداری كردبوو و هەڕەشەشی لێكردبوو دراوسێكەشی سكاڵای لەسەر كردبوو، پۆلیس لە نزیكەوە هەوڵی دەدا ئەو تۆمەتبارە خۆی نەكوژێت چونكە دەمانچەی لەسەر سەری خۆی دانابوو و ئەفسەرێکیش هەوڵی دەدا كە خۆی نەكوژێت و پێی وت كەوا خۆی نەكوژێت و كێشەكە ئەوەندە گەورە نیە و چارەسەر دەبێت بەڵام تەقەی لە عەقید و كوڕەكەی و ئەفسەرێك كرد و برینداری كردن و تا ئێستاش دەستگیرنەكراوە و هەوڵ دەدەن دەستگیری بكەن، ئەفسەری ئەوان لە نەخۆشخانەیە و ڕەوشی باشە.

ئایا ئەو كەسەی كە تەقەی كردووە و عەقیدەكەی برینداركردووە و كوڕەكەشی كوشتووە هیچ پلە و پۆستێكی هەیە لە نێو هێزە ئاسایشییەکاندا؟

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە گووتی" نەخێر ئەمە مامۆستایەك بووە و لە پەروەردە دەوامی كردووە و پێش ئێستاش دراوسێكەی برینداركردووە و تۆمەتبارە و هیچ پلەو پۆستێكی نەبووە."

پارێزەر هەرێم ڕەفعەت بۆ دەنگی ئەمەریكا گووتی: سەبارەت بەو حاڵەتەی كە شەوی ڕابردوو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر ڕوویداوە لەگەڵ پۆلیس دەبێت بە بەڵگە بسەلمێت ئایا ئەو تەقەكەرە كێ بووە و هەمان ئەو كەسە بووە و ئەو كەسەش بۆ تەقەی كردووە چونكە زۆر خەڵك هەیە دەترسێت كە كێشەیان هەیە و دوژمنكارن و زۆر حاڵەت هەیە خەڵك بە جلی پۆلیس خۆی دەناسێنێت لە ڕووداوەكان ئیتر ئەوانە هەمووی مەترسی دروست دەببێتەوە لەسەر ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن لە حاڵەتێكی شەو یان بە درەنگانی شەو بچن ئەمرەكە جێبەجێ بكەن كەسەكە وا دەزانیت دوژمنەكەی خۆیەتی بە جلی ترەوە هاتووە، ئەو شتانە هەمووی لە چوارچێوەی یاسا كاتەكەی دیاریكراوە كە چوون جێبەجێ دەكرێت.

جێی باسە عەمید دلێر نەجار بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پەیوەند عیزەدین كوڕی عەقید عیزەدین كوژرا و عەقید عیزەدین بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕۆژئاوای هەولێر بریندارە و برینەكەشی سەختە و موقەدەم كەیوان ئەفسەری بنكەی پۆلیسی بەختیاری و دوو پۆلیسی تریش بریندار بوونە.

زانیاری زیاتری لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:37 0:00


XS
SM
MD
LG