Accessibility links

گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لەسەر ئاستی جیهان


ئەمەریکا وەک زلهێزترین وڵاتی جیهان کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا و کەنداوی عەرەبی و وڵاتانی تری جیهانیش، لەگەڵ ئەوەی کە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیەتی ناتۆدا کێشەی هەبوە بەڵام هێشتا وەک وڵاتی پیشەنگ ماوەتەوە، واشنتۆن دی سی وەک پایتەخت نێوەندە هەرە گرنگیەکەی جیهانە بۆ بڕیارە یەکلاکەرەوەکان لەسەر تەختی شانۆی جیهان بۆ دروستکردنی هاوکێشەی نوێی سیاسی.

تەنها دوو ڕۆژ و چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی ساڵی 2020ی سەرۆکایەتی ئەمریکا. هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن گەرموگوڕن، هەردوو کاندید بەردەوامن لە هاندانی دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا، هاوکاتی ئەو دابەشبوونە بەرچاوەی لەناو ئەمریکادا دەبینرێت. دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و جۆو بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا سەرنجێکی تەواویان خستۆتە سەر ویلایەتە سەرەکییەکانی ئەمریکا وەک ویلایەتەکانی پێنسلڤانیا و فلۆریدا و ئەوانی تریش.

هاوکارمان بەڵێن ساڵح لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وەڵامی چەند پرسیارێک لەو بارەیەوە دەداتەوە.

سەربارەت بە دواترین پەرەسەندنەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڵێن ساڵح دەڵێت بەشداریکردنی ژمارەیەکی بەچاو لە دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەخدا کە تا ئێستا گەیشتۆتە زیاتر لە 82 هەزار کەس و ژمارەکەش لە هەڵکشاندایە، ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشووی ساڵی 2016 دا پەرەسەندێکی زۆر هەیە کە تەنها 58 میلیۆن کەس لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەخت دەنگی دابوو.

سەبارەت بە گرنگی ئەو هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی جیهانی بەڵێن گوتی هەڵبژاردەنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەشێوەیەکی گشتی لە شانۆی جیهادا گرنگی خۆی هەیە، ئەمەریکا کاریگەریەکی زۆری هەیە وەک وڵاتێکی زلهێزی جیهان لەسەر هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا و وڵاتانی تری جیهانیش، لەگەڵ ئەوەی کە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیەتی ناتۆدا کێشەی هەبوە بەڵام هێشتا وەک وڵاتی پیشەنگ ماوەتەوە، واشنتۆن دی سی وەک پایتەخت نێوەندە هەرە گرنگیەکەی جیهانە بۆ بڕیارە یەکلاکەرەوەکان لەسەر تەختی شانۆی جیهان بۆ دروستکردنی هاوکێشەی نوێی سیاسی.

هەروەها سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتیش وڵاتانی کەنداوە بەڵێن ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی کەنداو گەنگیەکی ستراتیجی هەیە بۆ ئەمەریکا لە ڕووی جیۆپۆلۆتیکیەوە، دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ لە ساڵی 2017 سەردانی سعودیەی کرد ئەو سەردانەی ترامۆ بۆ ریاز گرنگ بوو دانانی بەردی بناغەیەک بوو بۆ دروستکردنی ڕێبازێکی نوێی سیاسی لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچەیەدا بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانخوازەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئایا هەڵبژاردنەکان ئەمەریکا بۆ کوردیش هەمان ئەو گرنگییانەی هەیە کە بۆ جیهان و وڵاتانی عەرەبی هەیەتی ، بەڵێن ساڵح دەڵێت ئەمەریکا سەرو سەودا لەگەڵ وڵاتاندا دەکات، کورد لە ساڵی 1991 وە دەتونین بڵێین نیمچە سەربەخۆیە لەو بەشەی کورستاندا وە لە ساڵی 2003 وە کە ڕژێمی بەعس ڕوخێنرا، کورد نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی بەڵگەنامەیەکی مۆرکرا و لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ ئەمەریکا، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە کورد لە هەر وڵاتێکدا بێت ئەمەریکا لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەوە سەیری دەکات کە کوردی تێدایە، ئەمەریکا لە چوارچێوەی یارمەتیدان لە پەیوەنیدان لەگەڵ کوردا نەک ئەوەی کە کورد بوبێتە بەشێک لە سیاسەت و ستراتیژیەتی ئەمەریکا.

بۆ درێژەی ووتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:28 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG