Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا ئاماژە بە لە پەراوێزنانی زیاتری تورکیا دەکات


بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایی دەردەبڕێت لەسەر لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا بەرامبەر سەرۆکی فەڕەنسا.

جۆسپ بۆرێل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "ئەو لێدوانانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دژ بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا جێی قایل بوون نین و پێویستە ئانکەرە ئەم جۆرە گێژاوانە بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی ترسناک ڕابگرێت."

ئەردۆغان ڕۆژی شەممە وتبووی " ماکرۆن پێویستی بە پشکنینی تەندروستییە بۆ ئەقڵی، بەهۆی ئەو ڕەفتارانەی بەرامبەر بە موسڵمانان هەیەتی."

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەشدا فەڕەنسا باڵیۆزی خۆی لە تورکیا بانگ کردۆتەوە بۆ پاریس وەک دەڵێت بۆ ڕاوێژکردن.

ئەمڕۆش یەکشەممە، سەرۆکی فەڕەنسا هەمان لێدوانەکەی ڕۆژی شەممەی دژ بە سەرۆکی فەڕەنسا دووبارە کردۆتەوە.

بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەی سەرەتای ئەم مانگی دەیەی ڕێبەرانی ئەوروپادا، نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە تورکیا نەشاردبووەوە لە کاتێکدا ڕیبەرانی ئەوروپا هەوڵی هێورکردنەوەی پشێویەکانیان دەدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا.

ڕێبەرانی ئەوروپایی، پەیمانی ڕێکخستنی هەندێک کاروباریان دابوو لەگەڵ تورکیادا وەک دەستکردنەوە بە هاوبەشی گومرگ، ئەگەر بێتوو ئانکەرە گەڕانە نایاساییەکانی خۆی ڕابگرێت بە شوێن سوتەمەنیدا لە سنوری ئاوی قوبروسدا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاگهیداوە بە تورکیا وەک دەڵێت "ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە کارە نایاساییەکانیدا، ئەوا هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی لەبەردەستدان بەکاردەهێنین."

بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت " ئەوروپا پڕۆژەی ڕاستەقینەی هەیە بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیادا، بەڵام پێویستە خواستێکی ئەرێنیانەی سیاسی ببینرێت لەلایەن ئانکەرەوە و ئەگەریش وەها نەکات، ئەوا تورکیا زیاتر لە پەراوێز دەنرێت."

XS
SM
MD
LG