Accessibility links

دکتۆر یاداشت ساڵح: لە وەرزی پایزدا بەرگری لەش بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم دەکات


لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا ڕوویان لە زیادبوون کرد و لە ئێستادا زۆرینەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە ڤایرۆسەکە پڕبوون و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر کەرتی تەندرووستی.

دکتۆر یاداشت ساڵح ، پزیشکی گشتیی نیشتەجێی خولاو، لە وتوێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکادا باسی لەو هۆکارانە کرد کە وا لە مرۆڤ دەکات لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا سیستمی بەرگری لەشی دابببەزێت وەک کەمتر وەرگرتنی ڤیتامین دی لە نەبوونی تیشکی خۆرەوە بە ڕادەی پێویست.

لەکاتێکدا دکتۆر ساڵح لەگەڵ قەدەغەی هاتووچۆدا نییە بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە، ئەو پێی وایە هۆشیاری تاک و خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە ڕێگای درووستن وەک چەند وڵاتێک بە سەرکەوتووانە ئەنجامیان داوە.

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و گۆڕانی کەشوهەوا، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا ڕووی لە زیادبوون کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن و هۆشیاری دەدەن لەوەی لەم وەرزەدا سیستەمی بەرگری لەش ڕوو لە لاوازبوون دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00


XS
SM
MD
LG