Accessibility links

کێ براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت


زۆرێک وایدادەنێن براوە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاتێک دیاری دەکرێت، هەر کە کاندیدی دۆڕاو وتاری شکستهێنان پێشکەش دەکات. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە بەفەرمی ڕاگەیاندنی براوەی سەرۆکایەتی پرۆسەیەکە چەند مانگێک دەخاێنێت و هەتا مانگی یەک تەواو نابێت.

پرۆسەکە لە بنەڕەتدا ئەمەریکاییەکانی دەنگ بۆ نوێنەران دەدەن دەگرێتەوە ، هەروەها نوێنەرەکانی دەنگ بۆ سەرۆکیش دەدەن ، پاشان کۆنگرس براوە ڕادەگەێنێت .

سیناتۆر ڕۆی بلونتی ویلایەتی مزوری (کۆماری) لە دەمی مرۆکردنی دووا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
سیناتۆر ڕۆی بلونتی ویلایەتی مزوری (کۆماری) لە دەمی مرۆکردنی دووا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

ڕۆژی هەڵبژاردنەکە ئەو نوێنەرانە هەڵدەبژێردرێن. ئەو ڕۆژە لە مانگی 12 و تێدا نوێنەرەکان کۆدەبنەوە و دواتر دەنگ بۆ سەرۆک دەدەن ، پاشان لە ڕۆژێکی مانگی یەکدا کۆنگرس ئەو هەڵبژاردنە پەسەند دەکات .

جگە لە دەستەی هەڵبژاردن کە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پشتڕاست دەکات، ئەنجومەنی سەنات و خانەی نوێنەران و ئەرشیفی نیشتمانیش پشتڕاستی دەکەن.

ئەم پرۆسە چوار مانگییە لە دەرئەنجامی سازشێک بوو لە نێوان دامەزرێنەرانی وڵات ، ئەوانەی قایل نەبوون بەوەی کە متمانە بە دەنگدەران بکرێت هەتا رابەرێکی شایستە هەڵبژێرن.

ئەمە یەکەم جار دروستکرا چونکە ئەو متمانەیە بە هاوڵاتیان نەبوو هەتا ئەو بڕیارە بدەن ئەمەش بە گوتەی " ئەیمی دەیسی " بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئینستیتوتی ساین بۆ سیاسەت لە زانکۆی ئەمەریکایی. دامەزرێنەرانی ئەمەریکا بڕوایان بەوە نەبوو کە هاوڵاتیانی ئەمەریکایی دەبێت راستەوخۆ سەرۆک و جێگرەکەی هەڵبژێرن ، بەڵام نەشیان ویست کە دەسەڵات بۆ هەڵبژاردن تەنها بدرێتە کۆنگرس.

رەنگە کۆڤید-19 پرۆسەی هەژمارکردنی دەنگەکان ئاڵۆزبکات

پسپۆڕانی هەڵبژاردن پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەهۆی پەتای کۆڤید-19 وە و ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران ئەوانەی پێشبینی دەکرێن دەنگ لەڕێی پۆستەوە بدەن ، بەو هۆیانەوە ژماردنی دەگەکان ماوەی زیاتری پێبچێت.

کارمەندێکی هەڵبژاردن لە مەیامی فلۆریدا
کارمەندێکی هەڵبژاردن لە مەیامی فلۆریدا

"لییا مێڕیڤاکی" یاریدەدەری پرۆفیسۆر بۆ سیاسەتی ئەمەریکایی لە زانکۆی ستانی میسیسیپی دەڵێت ئەمانە ڕێکاری یاسایین ودەبێت پەیڕوی بکرێن دەشڵێت " فشارکردن بۆ دواخستنی ڕاگەیاندنی سەرۆک بۆ دوای شەوی ڕاگەیاندنی ، پەشۆکاویی زیاتر دەخولقێنێت و هەروەها بێمتمانەیش ، دەشێت زۆرێک لە خەڵک سکاڵا لەسەر ویلایەتەکان بکەن بۆ قەرەبووی دارایی لەبەرئەوەی ئەو خەڵکانە پێشبینی دەکەن دەرئەنجامەکە لە شەوی هەڵبژاردنەکەدا ڕابگەێندرێت . جا ئەمەش کاری بەرپرسانی هەڵبژاردن و هەروەها ویلایەتەکان سەختتر دەکات لەو دەمەی هەوڵدەدەن پرۆسەکە شەفاف و عادیلانە بێت".

هەر کە پەنجا ویلایەتەکە و ناوچەی کۆلۆمبیا و پسوڵەی دەنگەکانی ئەوانەی لە بنکەکانی دەنگدان دەنگیان داوە و ئەوانەشی لەڕێی پۆستەوە هەژماردەکرێن ، فرمانڕەوای هەر ستانێک لیستێکی نوێنەران دروست دەکات . کۆپی ئەم لیستە بە بەڵگەنامەی پشتڕاست کردن دەناسرێت و سەرۆکی ئەرکایڤی نیشتمانی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەکرێت. دواتر نوێنەرەکان لە پایتەختی ستانەکانیان کۆدەبنەوە و نوێنەرانی ناوچەی کۆلۆمبیاش لە واشتن دی سی کۆدەبنەوە ، بۆ ئەوەی بەفەرمی دەنگبدەن بۆ سەرۆک و جێگرەکەی .

دەبێت ئەمەش لە یەکەم دووشەممەی دوای دووهەم چوارشەممە لە مانگی 12دا ئەنجام بدرێت کە ئەم ساڵ دەکەوێتە 14 مانگی 12.

نوێنەرانی هەریەک لە ویلایەتەکان بەڵگەنامەکانی دەنگ تەواو دەکەن و پاشان ڕەوانەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکایی دەکەن هەروەها بۆ ئەرشیڤی نیشتمانی و بەرپرسانی ویلایەتەکانیش. بەتەواوبوونی ئەم پرۆسەیە، دەستەی هەڵبژاردن ئەرکی دیکەی نامێنێت هەتا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو.

دواین هەنگاوی پرۆسەکە لە 6 ی مانگی یەکی 2021 دا دەبێت کاتێک کۆنگرس کۆدەبێتەوە بۆ هەژمارکردنی دەنگی نوێنەران و بە فەرمی براوەی سەرۆکایەتی پشتڕاست دەکات .

ئەم پرۆسەیە وەک ڕێوڕەسمێکی نەریتییە، بەڵام دەشێت نارەزاییش هەبێت . هێشتا نازانرێت کە ئایا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 ، ناڕەزایی پێشکەش دەکرێت یان نا ، بەڵام سەرۆک دانۆڵد ترامپ بەردەوام ئیدیعای بێپاڵپشتی راگەیاندوە سەبارەت بە ئەنجامدانی ساختەکاری بەربڵاو لە دەنگدان لە ڕیی پۆستەوە.

"ئەیمی دەیسی" بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئیستیتوتی ساین بۆ سیاسەتی لە زانکۆی ئەمەریکایی دەڵێت : بە هزری من گەورەترین پرسیار ئەوەیە کە ئایا دەنگدەران چۆن هەست دەکەن ئەو کاتەی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دەنگ دەدەن ، ئەوە فاکتەرێکی یەکلاکەرەوەیە لەبارەی ئەوەی کە ئایا کێ نوێنەرایەتیان دەکات ؟

XS
SM
MD
LG