Accessibility links

هاوسەری پارێزەرێکی زیندانیکراوی ئێران ڕەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت بەهۆی ڕێگەنەدان بە چارەسەرکردنی هاوسەرەکەی لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوە


هاوسەری پارێزەرێکی زیندانیکراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە بەم دوییانە بەهۆی مانگرتنی لە خواردنی توشی گرفتی تەندروستی بووە، ئیدانەی حکومەتی ئێرانی کرد کە ڕێگەی بە هاوسەرەکەی نەدا لە دەرەوەی زیندان چارەسەری خێرای تەندروستی بۆ بکرێت.

لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا ڕەزا خەندان کاربەدەستانی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانی تاوانبار کرد کە وەڵامی چەندین داواکاری خۆی و نەسرین ستودەی هاوسەریان نەداوەتەوە بۆ ئەوەی لە دەرەوەی زیندانی ئەوینی تاران چارەسەری بۆ بکرێت.

خەندان گوتی " دەسەڵاتدارانی دادوەریی ئامادەن بۆ پێدانی مۆڵەت بە چەند زیندانییەکی سیاسی، بۆ ئەوەی فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران کەم بکاتەوە". بەڵام گوتیشی ئەمە لەگەڵ دۆسێی نەسرین و چەند زیندانییەکی تری سیاسیدا نەکراوە. ئەوان بە شێوازێکی جیاواز بە ڕقەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."

چەند زیندانییەکی سیاسی کەم لە نێو دەیان هەزار زیندانی تردا بوون کە لە مانگی 3 بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کران بەهۆی هەوڵەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گرتووخانە قەرەباڵغ و پیسەکاندا.

ئەوانەی ئازاد کران بریتی نەبوون لە کەسانی جودابیری وەکو ستودە کە حوکمەکەیان زیاتر لە پێنج ساڵە بەهۆی چالاکییە ئاشتیانەکانیان کە بە دژی ئاسایشی نیشتمانی لە قەڵەم دراوە.

ستودە لە مانگی شەشی ساڵی 2018ەوە لە گرتوخانەی ئێڤن زیندانی کراوە بە تاوانی ئاسایشی نەتەوەیی کە پەیوەندی بە کارەکەیەوە هەیە کە بەرگریکردنە لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان کە بەهۆی لابردنی سەرپۆشەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاسا ئیسلامییەکانی ئێران دەستگیرکراون. چالاکوانانی مافەکان ڕایانگەیاندووە کە ستودە زیاتر لە 30 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا دراوەو و دەبێت 12 ساڵ تەواو بکات پێش ئەوەی مافی ئەوەی پێبدرێت بە مەرج ئازاد بکرێت.

پێشتر خاندان بە میدیاکانی ڕۆژئاوا و شوێنکەوتوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وتبوو کە ستودە بۆ دووهەمین جار لەم ساڵدا بۆ ماوەی 45 ڕۆژ مانی لە خواردن گرت کە لە مانگی هەشتەوە تا مانگی 9 بەردەوام بوو بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی زیندانیەی سیاسییەکانی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سەرەڕای مەترسییە زۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کاربەدەستانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەمێژە پشتیوانی خۆیان بۆ داواکەی ستودە ڕاگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG