Accessibility links

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک: سێ کەس بۆ جاری دووهەم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون


ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دهۆک لە زیادبووندایە ئەمەش بۆتە مەترسی لە ناو خەڵکیدا.

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دکتۆر سامان بەرزنجی لە دواین سەردانیدا بۆ دهۆک داوای لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کرد هاوکاربن بۆ وەرگرتنی توشبوانی کۆڤد-19 چونکە دهۆک زۆرترین ژمارەی توشبووانی هەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک حەمزە عەلی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هەتا ئێستا 3 کەس بۆ جاری دووهەم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە یەکێک لەوانە ڕەوشی باش نییە بەڵام دوانەکەی تر باشن."

لەسەر ئاستی فەرمی لە جیهاندا گوتراوە هەتا ئێستا پێنج کەس دووبارە توشی حاڵەتی کۆرۆنا بوونەتەوە یەکێک پیاوێکی ئەمەریکایی بوو کە بەمدواییانە پشتڕاست کرایەوە ئەوانی تریش لە بەلجیکا، هۆڵەندا، هۆنگکۆنگ و ئیکوادۆر بوون. هەرچەندە لێکۆڵینەوەکان لە بارەی دووبارە توشبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەردەوامە.

وەکو پەیامنێرمان لە دهۆک ئاماژەی پێدەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 350 کەس بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە بەڵام 230 کەسی تر توشی ڤایرۆسەکە بوون و شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە هاوکات 25 کەسیش لە ڕەوشێکی خراپی تەندروستیدان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00


XS
SM
MD
LG