Accessibility links

ئاگربەستی ناگۆرنۆ کراباخ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە


ئاگربەستێک لە نێوان ئەرمەنەکان و ئازەربایجانییەکان نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە بەکاتی خۆجێهی چووە بواری جێبەجێکردنەوەی. ئەو ئاگربەستە بەلایەنی کەم لەم کاتەدا بۆ ماوەیەکی کاتی شەڕو پێکدادانە کوشندەکان لە هەرێمی ناگۆرنۆ کراباخ ڕادەگرێت کە هەر یەک لەو وڵاتانە بە هی خۆیانی دەزانن.

ڕۆژی شەممە چەند کاتژمێرێک بەر لە ئاگربەستەکە سەرچاوە فەرمییەکانی هەردوولا یەکتریان تاوانبار دەکرد بە هەڵدانی موشەک بۆ ناوچە سڤیلییەکان.

ئەرمەنستان و ئەزەربایجان پاش 10 کاتژمێری وتووێژکردن لە مۆسکۆ قایل بوون بە ئاگربەستەکە لە ناوچەی ناگۆرنۆ کاراباخی کێشەلەسەر.

ئەم ئاگربەستە ڕێگە بۆ هەردوولا خۆشدەکات کە زیندانییەکان ئاڵوگۆڕ بکەن و ڕێگە نەدەن خەڵکی زیاتریان لێبکوژرێت.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ کە ناوبژیوانی ئەو گفتوگۆیانەی دەکرد، گوتی ئەم ئاگربەستە پێویستە ڕێگە خۆشکەربێت بۆ وتووێژەکانی داهاتوو لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئەو شەڕە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 400 سەرباز و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.

ئەو ناوچەیەی کە زۆربەی دانیشتوانی ئەرمەنین لە ساڵی 1991 و سەەردەمی ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت سەربەخۆی خۆی لە ئازەربایجان ڕاگەیاند بەڵام ئەمەش بووە هۆی شەڕو پێکدادانکی کە نزیکەی 30 هەزار کەسی تێدا کوژراو بەرلەوەی لە ساڵی 1994 ئاگربەست ئەنجام بدرێت. هەرچەندە ئەو سەربەخۆییە لە ئاستی جیهانیدا دانیپێدا نەنراوە.

XS
SM
MD
LG