Accessibility links

نوسەر و شاعیر مهاباد قەرەداغی لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات


مهاباد قەرەداغی چالاکوانی مافەکانی ژن، نوسەر و شاعیری بەناوبانگ ڕۆژی هەینی لە تەمەنی 54 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان لە هەرێمی کوردستانەوە ئاماژە بەوە دەکەن خاتو قەرەداغی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو شاعیرەوە ڕاگەیاندووە و دەڵێت "بە داخێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر ، خاتوو (مەهاباد قەرەداغى)م بیست. خاتوو مەهاباد ، ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێست بوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بە هەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت."

مهاباد قەرەداغی لە ساڵی 1966 لە قەزای کفری لە دایک بووە. له‌ بواری میدیا، شیعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی و مافی ژناندا كاریكردووه‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می شیعر، ڕۆمان و چیرۆکیبڵاوكردووه‌ته‌وه.

XS
SM
MD
LG