Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ڕەنگە 10% ی دانیشتوانی جیهان ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتبێت


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لەوانەیە لە هەر 10 کەس لە جیهاندا یەک کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت.

مایکڵ ڕایان، سەرۆکی بەرنامەی فریاکەوتنی تەندروستی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند " باشترین هەڵسەنگاندنەکانی" ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات کە %10 ی دانیشتوانی جیهان لەوانەیە ڤایرۆسەکەیان گرتبێت.

ئەم مەزەندەیە کە زیاتر لە 760 ملیۆن کەس دەگرێتەوە، بیست هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە جیهاندا پشتڕاستکراوەتەوە و هێشتا زیاتر لە 90 % ی دانیشتووان لە خۆ ناگرێت.

ڕایان لە دانیشتنێکی تایبەتدا کە بریتی بوو لە 34 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە ژنێڤ، گوتی کە ژمارەکان لە نێوان وڵاتەکاندا جیاوازییان هەیە، بەڵام مەزەندەی ئەوە دەکات کە لەوانەیە "زۆرینەی زۆری جیهان هێشتا لە ژێر مەترسیدا بن" و وتیشی " لە ئێستادا بە دۆخێکی سەخت و هەستیاردا تێدەپەڕین."

بە پێی ژمارەی حاڵەتە پشتراستکراوەکانی نێوەندی لێکۆڵینەوەی جۆنس هۆپکنس هەفتەیەک پاش ئەوەی ژمارەی مردنەکان بە هۆی ڤایرۆسەکە یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند، ژمارەی تووشبوانیش 35ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەرزترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەیاندا تۆمار دەکەن. ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کۆی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکانی خۆی 300 هەزار تێدەپەڕێنێت و بەریتانیا 500 هەزار حاڵەت تۆمار دەکات و ئیسپانیاش دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەوروپا کە 800 هەزار حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنێت.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ئەمەریکا نزیکەی دوو لەسەر سێی ویلایەتەکانی ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕایانگەیاندوە کە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە. بە گوێرەی ئامارەکانی جۆنس هۆپکنس، ئەمەریکا زیاتر لە 7.4ملیۆن حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و نزیکەی 210 هەزار حاڵەتی مردنی تۆمار کردووە .

هندستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 74 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای پشتڕاستکردۆتەوە پاش ئەوەی کە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە 100 هەزار حاڵەتی مردنی تێپەڕاندوە. بە پێی سەرچاوەکانی جۆنس هۆپکسن، هندستان زیاتر لە 6.6 ملیۆن کەیسی پشتڕاستکراوەی هەیە.

فەرەنسەش ڕۆژی یەکشەممە 12 هەزارو 565 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد، ئەمەش لە کاتێکدا کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 893 نەخۆشی کۆڤید-19 کەوتوونەتە ژێر چاودێری پزشکییەوە لەو وڵاتەدا.

لە ڕوسیا، وەزارەتی پەروەردەی مۆسکۆ ڕایگەیاند کە خوێندنگاکان دەبنەوە بە ئۆنڵاین خوێندن لە دوورەوە دەستپێدەکاتەوە چونکە حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا بەرزبووەتەوە بۆ 10 هەزار کەس لە ڕۆژێکدا.

XS
SM
MD
LG