سێ زانا پێکەوە خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵی فیزیایان بەدەستهێنا بۆ بەرەو پێشبردنی تێگەیشتن لە چاڵە ڕەشەکان .
ئەکادیمیای شاهانەی سوید بۆ زانست ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ڕۆجەر پێنرۆزی بەریتانیا نیوەی خەڵاتەکەی ئەمساڵی وەردەگرێت بۆ بەکارهێنانی بیرکاری بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت چاڵە ڕەشەکان "دەرەنجامێکی راستەوخۆی تیۆریی ڕێژەیی گشتی ئەلبێرت ئەنیشتاینە".
گۆران کەی هانسۆن، سکرتێری گشتی ئەکادیمیاکە ڕایگەیاند، کە ڕاینهارد گێنزلی ئەڵمانی و ئاندریا گێزی ئەمەریکایی نیوەی دووهەمی خەڵاتەکەیان بۆ دۆزینەوەی تەنێکی فرە فشار لێکراوی گەورە لە ناوەندی گەردوونەکەمان وەردەگرن.
ئێستا زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە هەموو خولگە گەردوونییەکان چاڵی ڕەشی زۆر گەورەیان هەیە.
خەڵاتی ساڵی پار درا بە گەردوونناسی کەنەدی جەیمس پیبلس بۆ کاری تیۆری دەربارەی ساتە سەرەتاییەکانی دوای تەقینەوە گەورەکەو دوو ئەستێرەناسی سویسری میشێل مایۆر و دیدەر کولۆز بۆ دۆزینەوەی هەسارەیەک لە دەرەوەی خولگەی کۆمەڵەی خۆر.
ئەو خەڵاتە شاکارە پێکهاتووە لە مەدالیایەکی زێڕ و خەڵاتێک بە بڕی 10 ملیۆن کرۆنی سویدی (کە زیاتر لە 1,1 ملیۆن دۆلار) دەکات، کە 124 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن داهێنەری سویدی ئەلفرێد نۆبڵەوە وەک میراتێکی شارستانی بەجێماوە و لەم دواییانەشدا بڕەکە زیاد کرا بۆئەوەی لەگەڵ هەڵئاوسانی ئابوریدا بگونجێت.
ڕۆژی دووشەممە لیژنەی نۆبڵ خەڵاتی فیسیۆلۆژی و پزیشکی بە هەردوو زانای ئەمریکایی هارڤی جی ئەلتەر و چارلس ئێم ڕایس و زانای بەڕیتانی مایکڵ هاوتۆن بەخشی بەهۆی دۆزینەوەی پەتای ڤایرۆسی هەوکردنی جگەری جۆری C ەوە.
بەڵام خەڵاتەکانی دیکەش لەڕۆژانی داهاتوودا رادەگەیەنرێت و دەدرێت بەو پڕۆژەکارە تایبەتمەندانەی کە لە بوارەکانی کیمیاو وێژەو ئاشتی و ئابوریدا پێشکەشکراون.