Accessibility links

دکتۆر گوندی: یەکەم دیبەیتی ترامپ وبایدن، شەرمەزارییەکی بێ پێشینەیە لەمێژووی دیمانەی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا


لەیەکەمین دیمانەی سەرۆکایەتی نێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان و جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەردوو رکابەرەکە بە توندی و رووبەڕووی یەکتر بوونەوەو کۆمەڵێک پرسی گرنگیشیان وروژاند، هەر لە پرسی پلان و بارودۆخی ئابوری و بیمەی تەندروستی و خۆپیشندان و ناڕەزاییەکانی ئەمەریکا دوابەدوای مەرگی جۆورج فلۆیدی رەشپێست و باج و دەرامەت و نیگەرانییەکان بەرامبەر بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا و چەندین بابەت هەستیار.

پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوز کرس واڵس
پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوز کرس واڵس

لەو دیبەیتەدا کە شەوی سێشەممە لە شاری کلیڤلاندی ویلایەتی ئۆهایۆ ئەنجامدرا ولەلایەن ڕۆژنامەوان کرێس واڵسی کەناڵی فاکس نیوزەوە (FOX NEWS) بەڕێوەچوو، سەرۆک دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆماریـیەکان وجێگری پێشووی سەرۆک جۆوو بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان زۆر بە توندی ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە. ئەمەش هەرایەکی ئەکجار زۆری نایەوە وبووە جێگای مشتومڕی خەڵکی وبەتایبەتیش لە نێو سیاسەتکاران ودەزگاکانی ڕاگەیاندن نەک هەرلە ئەمەریکادا، بەڵکو لەتەواوی جیهاندا. هەروەها بە پێی کاردانەوەکانی دیبەیتەکە کە ئەوەندە توندبوونە وگەیشتۆتە ئەو حاڵەتەی هەندێک لە سیاسەتکاران وچاودێران داوابکەن وبڵێن پێویست بە دیبەتی دیکە ناکات. چونکە دەڵێن لە 90 خوڵەکەکەی دیبەیتە خەڵک هیچییان لێ بەدینەکرد بێجگە شەرمەزاری نەبێت. هەوەها کۆمیسیۆنی ڕێکخستنی دیبەیتەکان ناچاربووە گۆڕانکاری لەشێوەی بەڕێوەبردنی دیبەیتەکاندا بکات.

سەبارەت بەو پرسانەی کە لەو دیبەیتەی سەرۆکایەتیدا باسیان لێوەکراو هەڵسوکەوت و وەڵامەکانی هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی جۆو بایدنی دیموکرات و سەرۆک ترامپی کۆماریی، حەیدەر کەریم لە بەرنامەی هەلەو واشنتن لە دەنگی ئەمەریکا میوانداری دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر لەزانکۆی تێنیسی ستەیت کردووە.

دکتۆر کرمانج گوندی
دکتۆر کرمانج گوندی

دکتۆر کرمانج لەبارەیەوە دەڵێت "ئەم دیبەیتە لەدەرەوەی چاوەڕوانی خەڵکی ئەمەریکا بوو." و دەشڵێت "مەخابن بە جۆورێک رەفتاریان کرد لەدیبەیتەکەدا کە پێشینەی نەبووە بۆ خەڵکی ئەمەریکا، جۆورە دیبەیتێکی ئا بەو جۆورە ببینن و خەڵکانێک بە دیبەیتێکی شەرمەزاری دەزانن."

هەرچەند کاندیدی دیموکراتەکان بەچەند وشەیەکی نەشیاو وەڵامی سەرۆک ترامپی دایەوە بەڵام دکتۆر کرمانج دەڵێت "جۆو بایدن سەرکەوتوو بوو توانی بەرنامەی چوارساڵی خۆی بۆ خەڵک باس بکات."

بەڵام دەشڵێت "نەدەبوایە بایدن وا رەفتاری بکردبایە، چونکە لەدیبەیتدا نەک هەر میلەتی ئەمەریکا لەزۆر گۆشەو کەنارەکانی دنیا تەماشای دیبەیتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکەن."

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ لەکاتی دیبەیتەکەدا پـلانەکانی جۆوو بایدنی ڕەتکردەوە و ڕووی دەمی لێکرد و گوتی ئەگەر تۆ ببیتە سەرۆک و باج زیابکەیت لەسەر من و کۆمپانیاکان ئەوا نیوەی ئەو کۆمپانیایانەی هاتوون دەڕۆن و سستیـیەکی ئابوری ڕوودەدات کە هەرگیز پـێشتر نەبووبێت.

بەڵام جۆوو بایدن بەرپەرچی دایەوە و گوتی کاتێک لە ساڵی 2009 لەگەڵ براک ئۆبامای سەرۆکی پـێشوو هاتنە کۆشکی سپی، وڵاتەکە دووچاری سستیـیەکی ئابوری بووبوو، بەڵام بە پلانەکانیان توانیان ئابوریـیەکە ببوژێننەوە و لە دوای خۆیاندا وڵاتێکی خاوەن ئابوری بەهێزی ڕادەستی ترامپ بکەن.

هاوکات دکتۆر کرمانج گوندی وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە سەبارەت بەو دیبەتە، تەواوی وتووێژەکە لە بەرنامەی هەلەو واشنتن لەدەنگی ئەمەریکاوە ببیستن:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:38 0:00


XS
SM
MD
LG