Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ئەمەریکاییەکان دڵنیادەکاتەوە کە تەندروستی باشە


پاش توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێوارەی ڕۆژی هەینی سەرۆک دانۆڵد ترامپ وەکو " هەنگاوی پێشوەخت" گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لەشکری واڵتەر ڕیید لە مەریلاند و چاوەڕوان دەکرێت ماوەی چەند ڕۆژێک لەوێ بمێنێتەوە.

سەرۆک تراپ لە تویتێکدا گرتەیەکی کورتی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە کە تیایدا دەڵێت خەڵکی دڵنیا دەکاتەوە لەوەی ڕەوشی تەندروستی باشە و دەڵێت " دەمەوێت سوپاسی هەموان بکەم بۆ ئەو پشتیوانیکردنە زۆرەیان. من دەڕۆم بۆ نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیید، لەو بڕوایەدام من زۆر باشم، بەڵام دەڕۆین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هەمو شتێک باشە. خانمی یەکەم زۆر باشە. جا زۆر سوپاستان دەکەم هەرگیز لە یادی ناکەم ،سوپاس و پێزانیم. "

سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی مارک مێدۆس پێشتر ڕایگەیاند ترامپ هەندێک نیشانەی سوکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا دەرکەوتووە پاش ئەوەی خۆی و خانمی یەکەم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان پۆزتیڤ بوو.

مێدۆس بە پەیامنێرانی گوت " سەرۆک هەندێک نیشانەی سوکی هەیە ئێمەش هەوڵ دەدەین دڵنیابین لەوەی نەک تەنها تەندروستی و سەلامەتی و خۆشگوزەرانی ئەو باش بێت بەڵکو هی هەمو ئەمەریکاییەکانیش."

ئە گوتیشی سەرۆک نەک تەنها تەندروستی باشە بەڵکو زۆریش وزەی هەیە.

XS
SM
MD
LG