Accessibility links

تۆم کروز لە ساڵی 2021 دا بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێی دەڕواتە واڵایی ئاسمان


پاش پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز لە واڵایی ئاسمان، زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو پڕۆژە نائاساییەوە بڵاودەکرێتەوە.

ماڵپەڕی زانستی Space Shuttle Almanac لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسیویەتی تۆم کروزی تەمەن 58 ساڵان لە مانگی10 ی ساڵی 2021 دا دەڕواتە وێستگەی نێونەتەوەیی واڵایی ئاسمان.

بە گوێرەی سەرچاوەکە تۆم کروز لەگەڵ داگ لیمەن دەرهێنەری فیلمەکە و ئاسمانگەڕێک و هەروەها دەستەیەکی خزمەتگوزاری لە ڕێگای کەشتی واڵایی "دڕاگن سپەیس ئیکس" کە خاوەنەکەی کۆمپانیای سپەیس ئیکس ئیڵۆن ڕیڤ ماسکە، دەڕوەنە ویستگەی واڵایی ئاسمان.

بەرپرسیارێتی گەشتەکە لە ئەستۆی کۆمپانیای Space X وەیە، بەڵام پرۆسەی وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی فیلمەکە لە ژوورەکانی کۆمپانیایەکی ترە بە ناوی Exiom space ئەنجام دەدرێت کە بە پەیوەندی بە وێستگەی نێونەتەوەیی واڵایی ئاسمانەوە هەیە.

XS
SM
MD
LG