Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: کردارەکانی ملیشیا نایاساییەکانی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات تەنها گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم سەقامگیری عێراق


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا "پەست و توڕەیە" لە هێرشە موشەکییەکەی ڕۆژی دووشەممە لە بەغدای پایتەخی عێراق کە بوو بەهۆی کوشتنی 5 کەسی سڤیل، و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراقی دەکات هەنگاوی دەستبەجی بنێن بۆ بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی.

لەشکری عێراقی ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە سێ منداڵ و دوو ژن کوژران کاتێک دوو موشەکی ملیشیاکان بەر ماڵێک کەوتن. سەرچاوەکانی پۆلیس دەڵێت فڕۆکەخانەی بەغدا ئامانجی سەرەکی ئەو هێرشە موشەکیانە بووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مۆرگن ئۆرتێگس لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی لە تویتێکدا بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت " ئێمە پەست و توڕەین لە هێرشە موشەکییەکانی دوێنێ بۆ سەر بەغدا. پێویستە عێراقییەکان بتوانن ژیانێکی بە سەلامەت و پارێزراو بەسەر بەرن، بەبی تری هێرش و هەڕەشە."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت " خەڵکی عێراق شایانی ئەوەن بە ئاشتی و ئارامی بژین، بۆیە دوا لە کاربەدەستانی عێراقی دەکەین کردارێکی دەستبەجی ئەنجام بدەن بۆ بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە. ئێمە پێشتریش جەختمان لەوە کردۆتەوە کە کردارەکانی ملیشیا نایاساییەکانی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات تەنها گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم سەقامگیری عێراق. ئەم گروپە چەکدارانە مەترسییەکن بۆ سەر هەموان لە عێراق کە مایەی قبوڵ کردن نییە، هەر لە کاربەدەستە دیپلۆماتەکانەوە و دامودەزگاکانەوە بگرە هەتا دەگاتە چالاکوانان و خێزانەکان."

موشەکەکان بە بەردەوامی بەسەر ڕووباری دیجلەدا هەڵدەدرین بۆ ناچەی سەوزی بەغدا، شوێنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، کە ئاسایشی ناوچەکە زۆر توندە.

.

XS
SM
MD
LG