Accessibility links

به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌رگرتنی نه‌خۆشەکانی پارێزگا و قه‌زاکانی دیکه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ی ڕادەگرێت


به‌هۆی هه‌ڵکشانی خێرای حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌رگرتنی نه‌خۆشانی پارێزگا و قه‌زاکانی دیکه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ ڕاگرت، سه‌رۆکی تیمه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناش ده‌ڵێت، تیمه‌کانمان زۆر نیگه‌رانن که‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنمایه‌کان نابن، له‌ کاتێکدا ڤایرۆسەکە زۆر بڵاوبۆتەوە، دەشڵێت به‌ زه‌حمه‌ت ئێستا ده‌توانین شوێنی نه‌خۆشێک بکه‌ینه‌وە.

له‌به‌رامبه‌ر زۆر بوونی حاڵه‌ته‌کانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ، تیمی ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وه‌رگرتنی تووشبووانی شاره‌کانی دیکه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی تایبه‌ت به‌کۆرۆنا له‌ پارێزگاکه‌دا ڕاگرت و له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکی ڕۆژنامه‌وانیشدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ هۆکاره‌که‌ی بۆ نه‌مانی شوێن له‌ نه‌خۆشخانه‌کان و هه‌ڵکشانی خێرای ئاماره‌کان گه‌راندووه‌.

د. جیهاد ئیبراهیم سه‌رۆکی تیمه‌کانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاماره‌کانی تووشبوون ، ڕووبان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ و به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانین نه‌خۆشه‌کان ڕێگه‌بکه‌ینه‌وه‌،له‌ ئێستاشدا 30% نه‌خۆشه‌کانی ناو نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌، نه‌خۆشی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن، بۆیه‌ جێگه‌مان بۆ نه‌خۆشه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌ماوه‌.

ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌که‌ی تایبه‌ت به‌کۆرۆنا پڕ بوون و له‌ ئێستاشدا ناتوانین به‌ شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی پشکنین ئه‌نجام بده‌ین، دوای ئه‌نجام دانی چه‌ند پشکنینێکی دیکه‌، گه‌ر گومان له‌ نه‌خۆشه‌که‌ هه‌بوو ئینجا پشکنینی بۆ ده‌که‌ین.

ته‌نها له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هاوڵاتی تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌وه‌ش ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ ڤایرۆسه‌که‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رز بوویه‌وه‌ بۆ 31 که‌س ، به‌ پێی ئاماره‌کاره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هه‌زار و 551 که‌س تووشی ڤایرۆسه‌که‌ بوون و هه‌زار و 447 هاولاتیان چاک بوونه‌ته‌وه‌ و 75 نه‌خۆش له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێریدان .

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00



.


XS
SM
MD
LG