Accessibility links

بەهۆی کەمی کەرەستەی تاقیگەکان، لە هەڵەبجە پشکنینی کۆرۆنا تەنها بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە نیشانەی توندیان هەیە


به‌هۆی زۆر بوونی ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها پشکنین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کرێت که‌ به‌رکه‌وته‌ی یه‌که‌می ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ تووشی ڤایرۆسه‌که‌ بوون و نیشانه‌ی توندیان هه‌یه‌ ، ته‌نها له‌م مانگه‌شدا 11 هاووڵاتی به‌ ڤایرۆسه‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رپه‌رشتیارانی دووهەم سه‌نته‌ری کۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن که‌ ڕه‌نگه‌ به‌هۆی زۆری حاڵه‌ته‌کانه‌وه‌ نه‌توانن نه‌خۆش وه‌ربگرن.

ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند " ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌که‌ به‌رده‌وام له‌ به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌، ئه‌وانه‌ی دێنه‌ نه‌خۆشخانه‌کانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن که‌ نیشانه‌ی توندیان هه‌یه‌، ئێمه‌ له‌تواناماندا نیه‌ هه‌موو تووشبووه‌کان له‌ قاوشه‌کاندا داغڵ بکه‌ین، ته‌نها پشکنین بۆ که‌سی یه‌که‌م و به‌رکه‌وتووی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ده‌که‌ین که‌ نیشانه‌ی توندیان هه‌یه.

له‌به‌رامبه‌ر زۆربوونی حاڵه‌ته‌کانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنادا به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌نته‌ری کۆرۆنای له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیاوی کرده‌وه‌ ، عیماد فه‌یرۆز به‌رێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌که‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند توانای سه‌نته‌ره‌که‌ سنور داره‌ ،له‌ ئێستادا 16 نه‌خۆشی تێدایه‌ و 12 نه‌خۆشیان له‌ ژێر ئۆکسجیندان و زۆربه‌شیان که‌سانی به‌ته‌مه‌نن .

به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ تاوه‌کو ئێستا 170 ملیۆن دیناری له‌ بودجه‌ی سلێمانی 200 ملیۆن دیناری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کۆرۆنای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و 500 ملیۆن دیناری دیکه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت به‌هۆی زۆری ژماره‌ی توشبوان گرفتی که‌می ده‌رمان و پیداویستی هه‌یه‌ ،به‌پێی دواین ئاماره‌کانی توشبوون به‌ کۆرۆناش له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 30 هاوڵاتی به‌ ڤایرۆسه‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 65 هاوڵاتیش له‌ژێر چاره‌سه‌ی پزیشکیدان

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00



.

XS
SM
MD
LG