Accessibility links

هاوکاری تەلەفزیۆن و سینەمای ئیسرائیلی و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب


دەزگاکانی فلیمسازی لە ئیسرائیل و لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاندووە بۆ هاوکاریکردن لە بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنیدا.

ئەمەش دواتریین پەرەسەندنە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە بە نێوندگیریی ئەمریکا بوو.

کۆمیسیۆنی فیلمسازی ئەبوزەبی، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کۆمپانیای فیلمی ئیسرائیل و هەروەها خوێندنگەی ئۆرشەلیم بۆ فیلمسازی، لێکتێگەیشتنیان هەبووە بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لە ڕێی بەرنامە و پلانی ڕاهێنان بۆ بەرنامەی تەلەفزیۆنی و هەروەهاش بۆ فیستڤاڵی هاوبەشی فیلمی سینەمایی.

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، هەروەها شانشینی بەحرەین لە هەفتەی ڕابردوودا لە کۆشکی سپی ڕێککەوتنێکی مێژووییان بۆ پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا مۆرکرد.

وەک بەشێک لەم لێکتێگەیشتنەی ئەمڕۆش دووشەممە،خوێندکارانی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب دەتوانن سەردانی ئیسرائیل بکەن بۆ خوێندن لە بواری سینەما و تەلەفزیۆندا.

ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیلدا، ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕووی نیگەرانییەکانیانەوە بەرامبەر ئێران "دوژمنە هاوبەشەکەیان."

XS
SM
MD
LG