Accessibility links

هاوسەرۆکەکانی هەدەپە سەردانی دمیرتاش لە زیندان دەکەن


هاوسەرۆکی هەدەپە پەرڤین بوڵدان و میتات سانجەر ڕۆژی یەکشەممە سەردانی گرتووخانەی ئێدرنەیان کرد و چاویان بە هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دمیرتاش کەوت.

پاش ئەوەی هاوسەرۆکەکانی هەدەپە چاویان بە دمیرتاش کەوت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا. پەرڤین بوڵدان ڕایگەیاند ئەمڕۆ " ئێمە وەکو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەردانی سەڵاحەدین دمیرتاش و عەبدولا زەیدان ئەندامی پەرلامانمان لە گرتوخانەی ئێدێرنە کرد. دەمەوێت باس لە گرنگی ئەو سەردانە بکەم، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیەکی زۆربوو نەمانتوانیبوو سەردانی بکەین و نەمانتوانیبوو سەردانی هاوڕێکانیشمان لە زیندان بکەین."

هاوسەرۆک میتات سانجەریش گوتی " ئەجێنداکەمان پڕبوو لە بابەتی جۆراوجۆر، بەڵام بەهۆی کەمی کات نەمانتوانی بە تەواوەتی گفتوگۆ بکەین" سانجەر باسی لەوەش کرد کە دەمیرتاش ئەو پرۆژەی ئاشتی هەدەپە، کەلە مانگی شەشی ئەمساڵ دەستیپێکرد، بە گرنگ زانی. هەروەها گوتیشی دەمیرتاش باسی لە گرنگی ئاشتی بۆ تورکیا کرد.

XS
SM
MD
LG